دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەبۆنەی جەژنی سێ ڕۆژەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرن.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و نموونەیەکی بەرزی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بوون لە کوردستاندا. #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی کاکەییەکان دەڕوانێت و وەک هەمیشە پارێزەر و بەدیهێنەری مافەکانیان دەبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 490 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!