دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی مام حەمید ڕەشاش، پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی دیاری شاری #هەولێر# و دۆستی نزیکی سەرۆک #مام جەلال# تێدەپەڕێت.
لەم یادە خەمناکەدا بەڕێزەوە لە مێژووی درەشاوە و پڕ لە سەروەری مام حەمید ڕادەمێنین و یاد و یادەوەرییەکانی وەبیرخۆمان دەهێنینەوە. ئەو قارەمانێک بوو تاوەکو کۆچکردنیشی لە ڕێڕەوە دروستەکەی خەبات لاینەدا و ژیانی ئەو هەوڵدانێکی بێوچان بوو لە پێناو سەربەرزیی کورد و کوردستان. ناکرێت لەگەڵ باسکردنی هەموو داستانێکی قارەمانانە و شۆڕشگێڕانەدا، جوامێریی مام حەمیدمان نەیەتەوە یاد و لەئاست قوربانیدانەکانیدا سەری ڕێز دانەنەوێنین.
دروود بۆ ڕۆحی پاکی مام حەمید ڕەشاش و سەرجەم ڕێبوارانی ڕێگای ئازادیی کوردستان.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 648 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!