$بۆچی بەردەوام ماڵمان بەقوڕ ئەگیرێت؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
پاش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی دووەم و تەختبوونی ئەڵمانیا لەگەڵ زەوی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کریستیانی و ڕاوێژکاری پاش جەنگی ئەڵمانیا کۆنارد ئادێنهاوەر (1949-1963) کە دەبینێت خەڵکەکەی لە برسان گۆشتی ئەسپی مردارەوەبووی پاش جەنگ دەخۆن هەناسەیەکی سارد هەڵدەکێشێت و دەڵێت: هیوادارم ئەم جارە گەر عیساش زیندوو ببێتەوە ئەوەندە گەمژە نەبین هەموو دەسەڵاتەکان بدەینەوە دەست تەنیا کەسێک.
جوانترین داهێنانی مێژوو داهێنانەکەی مۆنتیسکۆیە، لێکهەڵوەشاندنی دەسەڵاتەکان و کۆنەکردنەوەیانە لە دەستی تەنیا کەسێکدا تفکیک القوی Separation of powers، بەنەفرەتکردنی بیری کۆنەخوازیی قائیدی زەروورە و مەڕجەع یەکەمین هەنگاوی چوونە نێو سیاسەتی مۆدێرن و حوکمی ڕەشیدن.
بە قەولی جان جاک ڕۆسۆ دەسەڵاتی موتڵەق گەندەڵیی و فەسادی موتڵەق بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەو دووە لازم و مەلزومی یەکترن. بەتەنیا جیاکردنەوەی ئەو دەسەڵاتانە موعجیزەی هەستانەوە و ئازادی و دادپەروەریی درووستدەبێت، بە پێچەوانەوە نەک ماڵمان خۆمان ژیان و بیرکردنەوە و داهاتووشمان بەقوڕ دەگیرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 389 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!