ڕۆژی #31-01-2023#، وەفدێکی باڵای #پارتی دیموکراتی کوردستان#، سەردانی مەکتەبی سیاسی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#یان کرد لە #هەولێر#...
لەو کۆبوونەوەیەدا وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان، ستایشی هەڵوێست و ڕۆڵی یەکگرتوویان کردووە لە ماوەی ڕابردوودا کە یەکێتی و پارتی لە کێشەو ململانێدا بوون، بەڵام ئەوان وەک یەکگرتوو نەچوونەتە بەرەی هیچ کام لەو دوو حیزبە.
پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەران بوون لە کشانەوەی یەکگرتوو لە پەڕڵەمانی کوردستان و پێیان وابووە یەکگرتوو نەدەبوایە لە پەڕڵەمان بکشێتەوە و دەیانتوانی بەردەوام بن لە ئەرکەکانی خۆیان و وەک هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنیش بەردەوام ڕەخنە بگرن لە هەر کەم و کوڕییەک کە دەیبینن.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی یەکگرتوو، گوتویانە ئەوان وەک یەکگرتوو هەرگیز لە دژی پارتی ناچنە بەرەی یەکێتی، وەک چۆن بۆ دژایەتی یەکێتیش ناچنە بەرەی پارتی. ئەوان باوەڕیان بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ هەیە لە کوردستان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 427 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!