لە #02-02-2023# دا #لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بە نیاز بوو لە بارەی بڕیارەکەی دادگای #هەولێر# و بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق، پەیامێک بڵاوبکاتەوە. بەڵام ترسی هەبووە لە کاردانەوەی بافڵ تاڵەبانی.
لاهور شێخ جەنگی ترسی هەبووە هەر قسەیەک بکات، بافڵ تاڵەبانی هێز لە دژی لالەزار بجوڵێنێت، چونکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی یەکێتی هۆشداری توندیان بە لاهور شێخ جەنگی دابوو کە ئەو دۆخە لەلایەن یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانییەوە مایەی قبوڵ کردن نییە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند (یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاونەکردنەوەی هیچ پەیامێک لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بڕیاری ناساناندنی لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی لەلایەن دادگایەکی هەولێرەوە دراوەو ترسی ئەوە هەبووە، جەماوەری یەکێتی گومانیان هەبێت ئەو بڕیارە بە پشتیوانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# درابێت). [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 624 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!