#عەلی حەمە ساڵح#، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: تکایە لەم مەترسیە تێبگەن، تەنیا پار ساڵ 2022 نۆ هەزار کەس تووشی شێرپەنجەبوون و زۆرینە لە #هەولێر#ە! دووکەڵی ژەهراوی گەورەترین مەترسیە!.
ڕاشیگەیاندووە: چەند ساڵە هاوار دەکەین، دووکەڵی مۆلیدە و گازوایلی ژهراوی بەنزینی خراپ و دووکەڵی کارگەکان. مەترسی گەورەن..کەس گوێ ناگرێت!
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە د. چنارعەلی بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، تا ئێستا #05-02-2023# 71 هەزار و 74 تووشبوی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش تەنیا لە ساڵی 2022 دا نۆ هەزار و 61 تووشبوی شێرپەنجە تۆمارکراون و زۆرترینیشیان لە هەولێرن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 544 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!