#عەلی حەمە ساڵح# ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە پۆستێکیدا ڕایگەیاندووە: لە سەرەتای (مانگی 11)ەوە مووچەم وەرنەگرتووە، کۆی گشتی ئەو مووچانە و ئەوەشی کە وەرمنەگرتووە دەیبەخشمە قوربانیانی ڕۆژاوا.
دەشڵێت من هەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتمانی دەکەم، ئەگەر لە دۆخێکی ئاوادا پارچە لەتکراوەکانی نیشتمانمان لە یاد نەبێ کەی لە یادمان بێت.
نووسیووشیەتی دەڵێن: بە پارەی حەرام خێر ناکرێت؟، من لە مانگی 11ەو دینارێکی موچەکەم وەرنەگرتوە، خۆم بە شایەنی نەزانیوە، نەشموتووە خێرە و وتومە ئەرکە. ئەگەر پارەیەک بۆ منداڵێکی لێ قەوماوی ڕۆژاوا بڕوات بۆ خراپە! [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 563 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!