ئەمڕۆ سێشەممە #07-02-2023#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی#، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بە بۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، پیرۆزبایی لە #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنی. [1]
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 438 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!