$یەکێتی ئامادە نییە گاز ڕادەست بکات$
#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شکستی بە هەوڵێکی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت هێناوە، کە تایبەت بووە بە بابەتی گازی سرووشتی.
لە میانی گەشتەکەی بۆ کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا، مەسرور بارزانی بەنیاز بووە گرێبەستێکی تایبەت بە گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەوروپی واژوو بکات.
ئەو کۆمپانیای مەسرور بارزانی بەنیاز بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ واژوو بکات، کۆمپانیای ترازن بووە.
بەهۆی ناڕەزاییەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پشکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەسەر ئەو گرێبەستە، کۆمپانیاکە ئامادەنەبووە گرێبەستەکە واژوو بکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 606 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!