توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە، ڕەنگە سترێس و دڵەڕاوکێ کاریگەریی نەرێنیی بکاتە سەر توانای منداڵبوون و لە کاتی سوڕی مانگانە و سوڕی هێلکەدا ئەگەری دووگیانی کەمبکاتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی باشووری ڕۆژهەڵاتی چین ئەنجامدراوە، تیمی توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی فشاری دەروونیی 444 ژن کردووە کە هەوڵی دووگیانبوونیانداوە، هەروەها هەڵسەنگاندنەکە 9 نیشاندەر (پێنوێن) ی لەخۆگرتوە، لەوانە فشاری خوێن، ئاستی گلوکۆز، کۆلیسترۆڵ، هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە فشار، وەک... کۆرتیزۆڵ و نۆرادرینالین.
بەگوێرەی ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس، هەڵسەنگاندنی سترێس 10 کەسی لەخۆگرتوە و توێژەران بۆیان دەرکەوتوە ئەو ژنانەی کە نمرەی سترێسیان لە 910یە، لە ماوەی ساڵێکدا ئەگەری دووگیانبوونیان کەمترە.
ئەو ئافرەتانەی نمرەی سترێسیان 5و 10بووە بەڕێژەی لەسەدا 59 ئەگەری دووگیانبوونیان لەو ئافرەتانە کەمتر بوە کە ڕێژەی سترێسییان لە 10 نمرە سفر بووە.
لەگەڵ ئەوەی هەڵسەنگاندنی ئاستی سترێس و دڵەڕاوکێ ئاڵۆزە، بەڵام لێکۆڵینەوەکە جەختیکردۆتەوە، ئەو ئافرەتانەی نیازی دووگیانبوونیان هەیە، دەبێت ئاستی فشارە دەروونییەکانیان کەمبکەنەوە بۆئەوەی ئەگەری دووگیانبوونیان زیادبکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 687 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!