#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەرگا دادەخات و چیتر لەگەڵ #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنابێتەوە.
لە دواین کۆبوونەوەی لەگەڵ جەنین پلاستخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە #بەغدا#، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، چیتر لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆنابنەوە و ئەوەشی بە پەیامێک بە ئەمریکییەکان داوە.
بیانووی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆنەبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەوە بووە، کە کۆبوونەوە لەگەڵ ناوبراو هیچ سوودی نییە و ناگەنە ئەنجام، بۆیە چیتر وەک یەکێتی لەگەڵ شاندێک کۆنابنەوە، کە سەر بە مەسرور بارزانی بێت.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، کە ئەوەی جێگەی هیوایەک بێت لەگەڵی کۆببنەوە و چارەسەری کێشەکان بکەن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمە و بۆ ئەو مەبەستەش کار بۆ ئەوە دەکەن، پرسەکان لەگەڵ ناوبراو یەکلایی بکەنەوە، نەک مەسرور بارزانی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 744 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!