$بەرپرسانى پارتى: ئامادەى کۆبوونەوەى بێ مەرجین$
بەرپرسانی #پارتى دیموکراتى کوردستان# بە بەرپرسانی #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان#یان ڕاگەیاندووە، خۆتان بەرپرسیارن لە تێکدانى کۆبوونەوەى هەردوولا و هەر خۆشتان دەتوانن داواى کۆبوونەوە بکەن.
هەرچەندە وابڕیار بوو دواى کۆبوونەوەى یەکەمى پارتى و یەکێتیى لە #سلێمانى# کۆبوونەوەى دووەم لە #هەولێر# بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆى دووبارە سەرهەڵدانەوەى ناکۆکى هەردوولایەن کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.
بەرپرسانى پارتى دیموکراتى کوردستان بە یەکێتیان ڕاگەیاندووە، خۆتان بەرپرسیارن لە تێکدانى دۆخەکە و بەڕێوە نەچوونى کۆبوونەوەى دووەمى نێوان هەردوولا. هەربۆیەش جارێکى دیکە پارتى داواى هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات لەگەڵ ئەو حزبە.
پارتى دیموکراتى کوردستان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ئامادەن کۆبوونەوە بکەن، بەڵام بە بێ بوونى هیچ مەرجێکى پێشوەختە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 589 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!