ناونیشانی بابەت: درەنگ ئاو هاتنەوە يان تەواونەبوون
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
درەنگ ئاو هاتنەوە حاڵەتێکە کە پیاوەکە پێویستی بە کاتێکی زۆر و زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بووروژێت و بگاتە ئۆرگازم و ئاو هاتنەوە ( فڕێدانی تۆواو)، هەندێک لە پیاوان کە تووشی ئەم حاڵەتە بوون ئاویان هەر نایاتەوە.
- درەنگ ئاوهاتنەوە لەوانەیە کاتی بێت یاخود هەمیشەیی.
- هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە لەوانەیە بوونی نەخۆشی دریژخایەن بێت وەکوو نەخۆشی شەکرە، یاخود بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە بێت وەکوو نەشتەرگەری ناوچەی حەوز یان دەکرێت هۆکارەکەی دەرمان بێت یان حاڵەتی سایکۆلۆجی.
- چارەسەری درەنگ ئاوهاتنەوە بە پێی هۆکارەکەیەتی کە پزیشک دەستنیشانی دەکات.
- ئاساییە پیاوان جارجار درەنگ ئاویان بێتەوە بەڵام کە بووە حاڵەتێکی بەردەوام و زوو زوو دووبارە بۆوە و سترێسی درووستکرد بۆ پیاو و ژنەکە دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,701 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!