سەرچاوەیەکی ئاگادار لە #بزووتنەوەی گۆڕان#ەوە، دواین زانیاری لە بارەی هەوڵەکانی بزووتنەوەکە بۆ هەستانەوە ئاشکرا کرد.
تائێستا #13-02-2023# هەوڵەکانی سەرکردەکانی گۆڕان بۆ ئاشتەوایی بەردەوامە و گفتوگۆ لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە ناڕازییەکان کراوە.
تاڕادەیەک بەدەمەوە هاتن بۆ دەستپێشخەرییەکان هەیە، بەڵام ئەوانەی قسەیان لەگەڵ کراوە مەرجیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو گۆڕان هەیە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، زۆرێک لە سەرکردە ناڕازییەکان دوو مەرجیان هەیە، کە دەبێت گۆڕان لەناوخۆی، خۆی هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی مانەوە لە حکومەتی هەرێم بکات، دووەمیش بابەتی موڵکداری گردەکەیە، کە دەبێت ئەو پرسە بەزوویی یەکلابکرێتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 704 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!