مارگرێتا کۆڕۆڵیۆڤا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕووسیی دەڵێت: ئەوانەی بەدەست هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵە ئەستوورە (Diverticulitis) وە دەناڵێنن، دەبێت لە خواردنی باینجان دووربکەونەوە.
ئەو پزیشکە ڕووسییە بە پێگەی Moscow 24ی وتووە: ئەو کەسانەش کە بەدەست نەخۆشییەکانی بەرگریی جەستەوە دەناڵێنن، ئەوە جگە لە تووشبووان بە نەخۆشیی هەوکردنی غودەی دەرەقی، هەروەها نەخۆشیی جومگەکان و ڕیخۆڵەکان باشترە خواردنی باینجان کەمبکەنەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی تووشی هەستیاریی یان هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە دەبن، پێویستە بە تەواوی خۆیان لە خواردنی پاقلە بەدوور بگرن.
بە وتەی کۆڕۆڵیۆڤا ئەو ماددانەی لەناو باینجاندا هەیە هۆکاری سەختکردنی پڕۆسەی هەوکردنەکانە، لە حاڵەتی هەوکردن و گەورەبوونی کونیلەکانی کۆڵۆن Diverticulitis ڕەنگە دەنکۆڵەکانی باینجان بچێتە ناو ناوچەی ڕیخۆڵە تووشبووەکان و حاڵەتەکە خراپتر بکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 679 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!