#سەربەست لەزگین# ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی #هەولێر# بە میدیاى نزیک لە حزبەکەى وتووە، بۆ چارەسەری کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناکات.
لەزگین وتویەتى: دەکرێت لە ڕێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بکرێت و پێویستیشە یەکێتی بەخۆیدا بچێتەوە و پرسەکان بە گرنگ وەربگرێت، چونکە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەسەر هەموولایەنەکانە.
دوا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ڕۆژی #28-01-2023# لە شاری #سلێمانی# بەڕێوەچوو، تێیدا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێکرا، هاوکات پرسی ئەمنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەى نێوانیان بوو. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 603 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!