1- پشتگوێخستنی هەستەکانی منداڵەکەت، وایلێدەکات خۆی وەکوو کەسێکی بێبایەخ ببینێت، زۆر کات گرفتی دەروونی لێدەکەوێتەوە.
2- ڕێگە نەدان بەوەی منداڵەکەت بیر بکاتەوە و هەڵبژاردن بکات، یان تێنەگەیشتن لێی، زیان بە دەروونی دەگەیەنێت، چیتر متمانەی بە بڕیارەکانی نابێت.
3-. کاتێک ناچاری دەکەیت بۆئەوەی هیچ هەڵەیەک نەکات و هەمیشە پێی دەڵێیت نابێت هەڵە بکەیت، هۆکاردەبێت بۆئەوەی نەتوانێت ڕووبەڕووی جیهان ببێتەوە.
4- هەموو منداڵێک ڕێگەی خۆی هەیە بۆ دەربڕینی هەستەکانی، فشاری مەخەرە سەر بەوەی ناچاری بکەیت بەو شێوەیە ڕەفتار بکات کە چواردەورەی دەیەوێت، ئەگەر نا وایلێدێت هەمیشە لە هەوڵی ڕازیکردنی کەسانی دیکەبێت.
5- ڕەنگە لە منداڵی خۆت خەونت بە شتێکەوە بینیبێت و پێی نەگەیشتبێتیت، منداڵەکەت ناچار مەکە ئەو خەونەی تۆ بەدیبهێنێت، ئەو خەونی خۆی هەیە و هاندەری بە بە خەونەکەی بگات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 829 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!