بەشێک لە خەڵک واڕاهاتوون لە کەشی سارددا بێت یان گەرم، ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن کوپێک ئاوی سارد دەخۆنەوە، بەڵام ئەگەر بێت و بزانن مەترسییەکانی ئەو خووە چییە، ئەوە دەستبەجێ دەستبەرداریی دەبن.
بەگوێرەی پێگەی ستێپ تو هیڵس، خواردنەوەی ئاوی سارد دوای نان خواردن دەبێتە هۆی بەدهەرسیی و درووستکردنی ئازاری گەدە، جگە لەوەی وادەکات جەستە چەورییەکانی بپارێزێت و کێشی جەستەی زیاد بکات.
باس لەوەشکراوە کە بڕی خۆراکەکە هەرچەند بێت، ئەوە ئاوی سارد پلەی گەرمییەکەی دەگۆڕێت و جەستەش لە پڕۆسەی هەرسکردندا ناچار دەبێت هەوڵێکی زۆرتر بدات، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی چەورن، لەبەرئەوەی خۆراکەکە ڕەق دەبێت و بە خراپی هەرس دەکرێت، بەوەش چەورییەکە زیاتر کەڵەکە دەبێت و کێش زیاد دەکات.
هەرئەوەندە نا، بەڵکوو ئاوی سارد کاریگەریی هەیە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پڕۆسەی هەرسکردن، ئەمەش وادەکات ترشەڵۆکی گەدە بگەڕێتەوە و کەسەکە هەست بە سووتانەوەی سوورێنچک دەکات.
هەروەک، خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاوی سارد ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن کاریگەریی لەسەر ترشەکانی ناو گەدە دەبێت کە یارمەتیدەری تێکشکاندنی ماددە خۆراکییەکان و هەرسکردنیان، دواتر کەسەکە هەست بە قوورسیی و پڕیی دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 411 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!