وەفدیکی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کە پێکهاتبوو لە کاروان مهندس ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و هەڤاڵ دلێر ئەندامی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایان کرد و لەلایەن فرێدیک نیکۆلاس ئردت و ئامێلیا بلومن لێپرسراوی دۆسییەی ئێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێشوازیان لێکرا.
لەو سەردانەدا پەیوەندییەکانی ئێراق و کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، بەتایبەت دۆخی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئاییندە و پێداگریی یەکێتی لە چاکسازیی و خزمەتی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەتایبەتی بارودۆخ و گرفتەکانی سنووری #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و #گەرمیان# تاوتوێکران و بە گرنگییەوە ڕێوشوێنی چارەسەرەکان هەڵسەنگێندران.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پشتیوانیی و پێداگریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 329 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!