نیشانەکانی لەدەستدانی کتوپڕی هەستی بیستن بریتییە لە هەستکردن بە گوشار لەسەر گوێ و تێگەیشتنێکی شێواوی بۆ دەنگەکان، هەستکردن بە سەرگێژخواردن و هەستکردن بەبوونی پەڕ لە دەوری پەردەی گوێ.
لە حاڵەتی لەدەستدانی هەستی بیستن بەشێوەیەکی سووک، ئەوە زۆرجار ئەم نیشانانە لە ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژ لەدوای پشوودان و ئارامبوونەوە نامێنن. ئەگەر نیشانەکان بۆ زیاتر لە دوو ڕۆژ بەردەوام بوون، ئەوا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست بۆ دیاریکردنی هۆکاری بنەڕەتی ڕاستەقینەی لەدەستدانی لەناکاوی هەستی بیستن و چارەسەرکردنی لە کاتێکی گونجاودا.
سەبارەت بە هۆکارەکانی درووستبوونی حاڵەتەکە، پڕۆفیسۆر گۆیتز لێهنەرت پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ ڕوونیکردەوە کە ئەم نەخۆشییە لەوانەیە لەگەڵ تێکچوونی سووڕی خوێن لە گوێی ناوەوە، کرژبوونی خوێنبەرەکان، هەوکردنی ڤایرۆسیی، خوێن مەین، و نەخۆشییە میتابۆلییەکانی وەک شەکرە ڕووبدات، جگە لە بەرکەوتنی بەردەوام بە ژاوەژاوی توند و فشاری دەروونی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 412 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!