سوهەیلا قازی، کچی پێشەوا قازی محەممەد لە شاری بۆنی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
سوهەیلا قازی محەممەد لە 11-07-1941 لە شاری مهاباد لەدایکبووە و شەوی 24-02-2023، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەو منداڵی پێنجەمی پێشەوا قازی محەممەد بوو.
سوهەیلا قازی شەش خوشک و برایەکی هەبوو؛ براکەی بە ناوی عەلی قازی لە 11-07-2022، کۆچی دواییکرد.
پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆککۆماری کۆماری کوردستان بوو کە ساڵی 1945 دامەزرا و تەمەنی 11 مانگ بوو؛ پێشەوا قازی لە مەیدانی چوارچرا لە شاری مهاباد لەسێدارە درا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 871 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!