پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە #26-02-2023# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری #هەولێر#، #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە ئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازی کرد لە پارێزەرانی خۆبەخشی گیراوانی #بادینان#.
لەمیانی پێشوازی کردنەکەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سوپاسی پارێزەرانی خۆبەخشی گیراوانی بادینانی کرد، کە لە ماوەکانی ڕابردوودا خۆبەخشانە داکۆکیان لەو گیراوانە کردووە و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشی بۆ دەربڕین، تەئکیدی کردەوە کە پێویستە لەم دۆسیەیەدا دادپەروەرانە مامەڵە بکرێت و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین پێشێل نەکرێن و بەزوویی کۆتایی بەم دۆسیەیە بهێنرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەنووسان، سەروەری یاسا و کارکردنی تیمە خۆبەخشەکانی پارێزەران لەپێناو خزمەتکردنی چین و توێژە جیاوازەکان کراو هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە زەمینەی ئازادی ڕادەربڕین فراوانتر بکرێ و هیچ کەس لەسەر بیروڕای جیاواز سزا نەدرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 733 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!