توێژینەوەیەکى نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی لە دوای کاتژمێر هەشت لە کاتێکی درەنگدا نان دەخۆن مەترسی مردنیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە سێ جۆر خەڵک هەن، جۆرێکیان پێش کاتژمێر هەشت ژەمی ئێوارە دەخۆن، جۆری دووەم دوای کاتژمێر هەشت دەیخۆن، جۆری سێیەمیان کاتێکی دیاریکراویان نییە، ئەنجامی توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن خواردنی ژەمی ئێوارە لە کاتێکی هەڵەدا مەترسی مردن بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان زیاد دەکات.
توێژینەوەکە باسى لەوە کردووە کە ئەو کەسانەی کاتێکی دیاریکراویان بۆ ژەمی ئێوارە نییە یان لەدوای کاتژمێر هەشت لە کاتێکی درەنگدا دەیخۆن مەترسی مردنیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش هاتووە کە باشترین کات بۆ ژەمی ئێوارە بۆئەوەی لە زیانە تەندرووستییەکان بەدووربیت پێش کاتژمێر هەشتە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 333 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!