ناونیشانی پەڕتووک: ڕۆح و شێوە
ناوی نووسەر: جۆرج لۆکاش
ناوی وەرگێڕ: #عەتا قەرەداغی#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ:چاپی یەکەم
ڕەخنەگر کەسێکە لە شێوەکاندا بەخێرایی سەیری چارەنووس دەکات: قووڵترین ئەزموونی ڕەخنەگر ناوەرۆکی ڕۆحە کە شێوەکان ناڕاستەوخۆ و نائاگایانە لەناو خۆیاندا پووچی دەکەنەوە. شێوە گەورەترین ئەزموونی ڕەخنەگرە. شێوە وەکوو ڕاستییەکی ڕاستەوخۆ، ڕەگەزی وێنە و ناوەرۆکی لە ڕاستیدا زیندووی نووسینەکانی ڕەخنەگرە. ئەم شێوەیە، کە لە تێڕامانی هێمایی هێما زیندووەکانەوە سەرچاوە دەگەێت، ژیان لە بوونی خۆیەوە لە ڕێگەی هێزی ئەو ئەزموونەوە بەدەست دەهێنێت. ئەوەش دەبێتە ڕوانینێکی گەردوونی و ڕووگەی تێڕوانین و هەڵوێست بەرانبەر بەو ژیانەی کە لێیەوە سەرچاوەی گرتووە. واتە: ئەگەر دووبارە پێکهێنانەوەی شێوە و سەرلەنوێ ئەفراندنەوەی. لەبەر ئەوە چرکەساتی ڕەخنەگری چارە نووسە. ئەو ساتەیە کە تیایدا شتەکان دەبن بە شێوە. واتە ئەو ساتەی کە تیایدا هەموو هەستەکان و ئەزموونەکان نزیک بن لە شێوەوە، یان لێوەی دوور بن، شێوە وەردەگرن، دەتوێنرێنەوە و چڕ دەکرێنەوە بۆ شێوە. [1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 273 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!