ناو: سەیوان
نازناو: ئیبراهیمی
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: #24-01-2023#
شوێنی دەستبەسەرکردن: #سنە#
$ژیاننامە$
سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین و هاوسەری #زارا محەمەدی#، بەهۆی چالاکی و بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شاری سنە، دژ بە کوشتنی (مەهسا-#ژینا ئەمینی#) ، لە ڕۆژی 24-01-2023 لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر دەستبەسەرکرا. [1]
لە ڕۆژی #02-12-2023# سەیوان ئیبرایمی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی #سنە#، بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی درووستکردنی گرووپ بۆ تێکدانی ئاساییشی گشتی بە 10 ساڵ زیندانی، هەروەها بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە یەک ساڵ زیندانی، واتە بە 11 ساڵ بەندکردن سزا درا. [2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 656 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!