دەقی پەیامەکەی سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەم شێوەیەیە:
ماتەمینی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ کۆچی دوایی خاتوو هێلێن قاسملوو ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو دەردەبڕین.
دوکتور قاسملوو ناوێکی دیار و سەرکردەیەکی لەبیرنەکراوی مێژووی خەباتی کوردایەتییە. لە ڕووداوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو و بە بیروباوەڕە شۆڕشگێڕی و دڵسۆزانەکەیەوە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەریی بۆ خۆی تۆمار کردووە.
خاتوو هێلێنی هاوژینیشی پشتیوانێکی هەمیشەیی و دۆستێکی دڵسۆزی خەباتی گەلی کورد و مافە ڕەواکانی بوو.
ڕۆحی خاتوو هێلێن قاسملوو شاد بێت و یاد و یادەوەریی دوکتور قاسملوو بۆ هەمیشە بەرز بێت.
#بافڵ جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 579 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!