Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,219
Kuvat
  107,402
Kirjat
  19,967
Liittyvät tiedostot
  100,871
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کورد یان (خائینێک)
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کورد یان (خائینێک)

کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کورد یان (خائینێک)
کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کورد یان (خائینێک)
#سۆران حەمەڕەش#

ساڵی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە زانکۆیەکی شاری بەغدا دەمخوێند. ئەو کات ئەنتەرنێت نەبوو، بۆیە ھەواڵی کەسوکار و ناوچەکانی خۆمان بە تەلەفۆن وەردەگرت. دوانیوەڕۆی 20ی مانگی نەورۆز بوو، ئێمە کۆمەڵێک ھاوڕێ بە یەکەوە بووین و تەلەفۆنمان بۆ کەسوکارمان دەکرد بۆ ھەواڵ پرسین. کە کەسوکار بە تەلەفۆن باسی ئاگرکردنەوە و ئاھەنگێرانی نەورۆزیان بۆکردین، لەو دوورەوە بەو ھەواڵانە گەشکە بووین و کەوتینە ناو کەشوھەوایەکی کوردانەوە و بەپەلە گەڕاینەوە ماڵەوە. لەو باڵەخانەیەی کە شوقەیەکمان لە بەرزترین نھۆمیدا گرتبوو، لە سەربانەکەیدا ئاگرێکی گەورەمان کردەوە بە مەبەستی ئاھەنگێڕانی نەورۆز.
خەڵکی گەڕەکەکە ئاگاداری ئەوە نەبوون، وایانزانی بیناکە گڕی گرتووە و ترسابوون. بۆیە تەلەفۆنیان بۆ تیمی ئاگرکوژانەوە کردبوو و ئەوانیش بەپەلە گەیشتنە سەرمان. دواتر کە تیمی ئاگرکوژانەوە ھاتن، ئەمجا خەڵکی گەڕەک تێگەیشتن کە ئاھەنگی نەورۆز دەگێڕین و ھەرچۆنێک بوو مەسەلەکە چارەسەر کرا.
دڵنیام ھەزاران کورد چیرۆکی جیاوازی لەو جۆرەیان ھەیە لەگەڵ نەورۆز، لەبەر ئەوەی کە بۆ ھەموو کوردێک ئاگری نەورۆز و کاوە بوونەتە دوو سیمبوڵی مەزنی داکۆکی کردن و بەشێکی گرنگی ناسنامەی نەتەوەیی کورد. داگیرکەرانی کوردستانیش دەرکیان بە گرنگی ئەو سیمبوڵانە کردووە لە ناو کورددا و بەشێوەی جیاواز ویستویانە لەو سیمبوڵانە بدەن.
ساڵی 2022 چەتەکانی تورکیا کاتێک چوونە ناو شاری ئەفرین (عەفرینی) ڕۆژاواوە، دەستبەجێ پەیکەری کاوەیان شکاند وەک ڕەتکردنەوەی ئەو سیمبوڵە کوردییە. ئەوە یەکەم جار نەبوو کە ھێزیکی داگیرکەر ئەوە بکات، لە ساڵی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کاتێک کە لە شاری سلێمانی پەیکەری کاوە درووستکرا، ئەو ئێوارەیەی کە پەردە لەسەر پەیکەرەکە لابرا، خەڵکی شارەکە بە دەوریدا سروودی ئەی ڕەقیب-یان وت. ئەمە وایکرد دەسەڵاتدارانی حیزبی بەعس پاش چەند ڕۆژێک بە شۆڤڵ ئەو پەیکەرەی کە سیمبوڵی بەرخوادنی کوردان بوو، بڕوخێنن. ئەمانە تەنھا دوو نموونە بوون، دەنا دڵنیام سەدان حاڵەتی لەو جۆرە لەم سەد ساڵەی ڕابردوودا و لەبەشەکانی کوردستاندا ڕوویداوە. بەڵام کێشەکە لەوەدایە لەم چەند ساڵەی دواییدا خەریکە کورد خۆی دەبێتە بەشێک لە ھەوڵی تێکشکاندنی کاوەی ئاسنگەر و ئێستاکە ساڵ بە ساڵ خەریکە واز لە کاوە دێنین و ئەو گەرموگوڕیەی جارانمان بەرانبەری نەماوە و تاڕادەیەک لە نەورۆزدا، خۆمان لە کاوەی ئاسنگەر گێل دەکەین.
ئەویش لەژێر کاریگەریی بۆچوونی دانانی کاوەیە بە (خائین و جاش و خۆفرۆش) کە لەلایەن خاوەنی دوو جۆر فکری جیاوازەوە بنیات نراوە؛ یەکێکیان ئەوانەن کە نەورۆز و ئاھەنگێڕانەکەی لەگەڵ بۆچوونی ئایینیاندا ناگونجێت و بە ئاھەنگێکی کافرانەی دەبینن، ئەوی دووەمیان لە ڕوانگەیەکی تەسکی ناسیۆناڵیستیانەوە، کاوەیان کردووە بە فارس و ئەژدەھاک (ھەژدیھا) یان کردووە بە کورد. بەو جۆرە لەم چەند ساڵەی دواییدا کاوەی ئاسنگەر و ئەم جەژنە کەوتوونەتە بەردەم ھێرشێکی ناڕاوا کە مرۆڤ دڵتەنگ دەکات.

ئەوانە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن و مەبەستیان بێت، بوونەتە بەشێک لە ھەوڵی تێکشاندنی فەرھەنگی کوردی، بۆیە لەم بابەتەدا بەپێی سەرچاوەکان ھەوڵی تێگەیشتن لە ئەژدەھاک و کاوە دەدرێت.
ئەوانەی ئەو بۆچوونە نەرێنیەیان لەسەر کاوەی ئاسنگەر درووست کردووە، تەنھا لەسەر یەک بنچینە ئەو بۆچوونەیان گەڵاڵە کردووە، ئەویش ناوی دوایەمین پاشای میدە کە (ئەژدەھاک/ھەژدیھا/ئەستیاگ/زوحاک) بووە. لە ڕاستیدا ناوی ئەو پادشا میدە/کوردە مانای (ھەژدیھا) ی ئەمڕۆ دەدات ھەر چەندە لە مێژوودا بەشێوەی جیاواز و بە زمانی جیاواز تۆمارکراوە.
ئەوان تەنھا لەسەر ئەو ناوە و بێ ھیچ سەرچاوەیەکی مێژوویی و بەپێی دەرئەنجامی ئەو کەسانە، (کاوە) فارس بووە و (ئەژدەھاک) پاشایەکی میدی بووە و فارسەکان ئەم چیرۆکەیان دژی کورد درووست کردووە. لەبەر ئەوە زۆر بە ئاسانی بڕیاریان داوە ئەژدەھاک پیاوی چاک و مید/کورد بووە و کاوەش فارس بووە و دوژمنی کورد.

$بابزانین سەرچاوە مێژووییە دێرینەکان چیمان سەبارەت بە نەورۆز و کاوە پێ دەڵێن.$
کۆنترین سەرچاوەی کوردی و تا ڕادەیەک جیھانی کە من ئاگاداری بم و باسی مێژووی نەورۆزی کرد بێت، نزیکی ھەزار و دوو سەد ساڵ لەومەبەر بووە لەلایەن زانای مەزنی جیھانی کورد، ئەبو حەنیفەی دینەوەری کە لە دایکبووی شارۆچکەی دینەوەری نزیک کرماشان بووە و یەکەم کەس بووە لە مێژوودا، کە مێژووی کوردی نووسیوە.
ئەبو حەنیفە لە پەڕتووکی مێژووەکەیدا بە ناوی (کتاب أخبار الطوال) ، کە مێژووی مرۆڤایەتی بە بۆچوونی ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە (کۆپیەکی لای بەندەیە) ، ئاماژە بە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو جەژنە دەکات. (دینەوەری) مێژوو بە ئادەم دەستپێدەکات و باسی چەند بەرەیەکی ئادەم دەکات، دواتر دەگاتە نوح و چیرۆکەکەی دەبەستێتەوە بە ناوچەی جەزیرە و بۆتانەوە. ئەمجا باسی (سام) ی کوڕی نوح دەکات. دینەوەری دەڵێت (سام) کاروباری بەرەکانی ئادەمی گرتبووە دەست، زستان لە خاکی جوخی و ھاوین لە موسڵ دەژیا. سام ڕێگەی ھاتوچۆی بە کەناری ڕۆژھەڵاتی ڕووباری دیجلەدا بوو، بەھۆی ئەوەوە شاری سامەرا (سامراء) ناونراوە (سام ڕا) واتە (ڕێگەی سام) .
ھەروەھا بەردەوام دەبێت و دەڵێت دوای سام، کوڕەکەی کە ناوی (شاڵخ) بووە، دەسەڵاتی گرتە دەست و ئەمجا دوای مردنی ئەویش دەسەڵات چووە دەست برازاکەی بە ناوی (جەمی کوڕی ویونجھانی کوڕی ھەرفەخش) ، کە ئەو بناغەی سەرەتای پادشایەتی دانا و ڕۆژی نەورۆزی کرد بە جەژن. ھەر لەسەردەمی ئەودا بووە کە زمانەکان لە یەکتر جودا بوونەوە.
لە ڕاستیدا دینەوەری بێ ئەوەی ئاگادار بێت، ھەر ھەمان چیرۆکی مێسۆپۆتامیای دێرین لەسەر سەرەتای جودابوونەوەی زمانەکان و دەستپێکردنی پادشایەتی و بابەتی نوح، دەگێڕێتەوە. لە مێسۆپۆتامیادا پێیان وابووە کە سەرەتا یەک زمان قسەکراوە و دواتر خوداکان زمانی خەڵکیان جوداکردۆتەوە و دیسان باسی سەرەتای درووستبوونی پادشایەتیان کردووە، لە مێسۆپۆتامیا ناوی (زیوسودرایان) لەبری نوح بەکارھێناوە.

ھەر ھەمان ئەم چیرۆکەیە تەورات بە گۆڕانێکی کەمەوە لە مێسۆپۆتامیای وەرگرتووە و دیسان ئەویش سەرەتای جودابوونەوەی زمانەکانی وەک ئەوان بە گۆڕانێکی کەمی ناوەکانەوە تۆمارکردووە. واتە ھەمان ئاھەنگی نەورۆز لە سەرەتای شارستانییەتەوە بە ناوی جیاوازتر گێردراوە و بەستراوە بە چیرۆکی نەمرود و نوح و ناوچەی موسڵەوە، کە ڕابردووەکەی بە کوردەوە گرێدراوە.
وەک سەرچاوەی مێژوویی، سەری ساڵ لە مانگی سێ و چواردا لە سەرەتای شارستانییەتی مێسۆپۆتامیاوە ھەبووە، بەڵام بەھۆی پەیوەستبوونی ئەو جەژنە بە ژیانەوەی سرووشتەوە، دەشێت تەمەنی زیاتر لە دە ھەزار ساڵ بێت.
ئەو سەرچاوانەی سەرەوە دێرینی ئەو جەژنەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی تری زۆر نایاب نزیکی ھەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر و زیاتر لە چوار سەد ساڵ پێش دینەوەری، ناسنامەی (ئەژدەھاک) مان بۆ یەکلایی دەکاتەوە.
موسای خۆرێنی (موسای خۆرێناتسی) ( لەدایکبووی 410 ز) لە پەڕتووکێکی نایابدا بە ناوی (مێژووی ئەرمینیا) کە بەشێکی باشی باسی میدەکانە، مێژووی ئەرمینیای نووسیوە. خورێنی لە بەشێکی پەڕتووکەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە دوای مردنی ئەژدەھاک/ھەژدیھای دوایەمین پاشای مید، نزیکی دە ھەزار کەس لە دەستوپێوەند و کەسوکار و ژن و منداڵی لە ئەرمینیا نیشتەجێ کران.
ئەو مێژوونووسە بۆ گەورەکردنی ڕۆڵی پادشای ئەرمەنی (تیگران) ، دەڵێت ئەو پادشایە بە دەستی خۆی ھەژدیھا/ئەژدەھاکی دوایەمین پادشای میدی کوشتووە. تەنانەت ناوی ژنە گەورەکەی ئەژدەھاکی میدی دەنووسێت و ھەروەھا ناوی ژنە ئەرمەنییەکەی پادشای مید دەنووسێت، کە خوشکی پادشای ئەرمەنی تیگران بووە.
بەپێی موسای خۆرێنی ھەتا ئەو کاتەی سەردەمی ئەو مێژوونووسە، بابەتەکە لە ناو خەڵکی ئەرمینیادا ئامەژەی پێکراوە و تەنانەت خۆرێنی دەڵێت: ئەوە وەک گۆرانی لە ناو خەڵکی ئەو ناوچەیەدا دەگێردرێتەوە کە میدەکانی لێبووە و لەسەردەمی ئەویشدا ھەر میدەکان لەوێ مابوون.
ھەروەھا دەشڵێت ئەو خەڵکانە خۆیان بە بەرەی ھەژدیھا دادەنێن لەبەر ئەوەی کە بە زمانی ئێمە (مەبەستی ئەرمەنییە) بە مید دەڵێین (مار) . تەنانەت باس لەوە دەکات کە دوای نیشتەجێ بوونیان، دواتر ھەندێک لە پادشا گەورەکانی ئەرمینیا لەبەرەی ئەژدەھاکی میدی بوون و لە ئەرمینیادا حوکمڕان بوون.
موسای خۆرێنی سەر بە قوتابخانەی یۆنانی بووە لە مێژوونووسیندا، بۆیە ئەفسانەی قبووڵ نەبووە. لەژێر کاریگەریی ئەم قوتابخانەیەدا لە بەشێکی تری پەڕتووکەکەدا لەژێر ناونیشانی (لە ناو ئەفسانەکانی فارسدا) باسی ئەو مێژووە دەکات کە فارسەکان چەند بەشێوەیەکی خەیاڵی ئەفسانەیی نووسیویانە و باسی پادشایەکی ئەفسانەیی بە ناوی (ئەژدەھاکی بیورئەسپ) دەکات کە مانای ناوەکەی (ئەژدەھاک/ھەژدیھای ھەزارئەسپ) ە.
موسای خورێنی بە تەواوی وەک پاشایەکی جیاواز لە ئەژدەھاکی میدی و سەر بە سەردەمێکی جیاواز باسی دەکات، سەبارەت بە ئەژدەھاکی بیورئەسپی ئەفسانەیی، خورێنی ئاماژە بە بێمانایی ئەو ئەفسانەیەی فارسەکان دەکات و چیرۆکی فەرەیدون و ئەژدەھاک دەگێڕێتەوە کە لە شاخی دەماوەند ئەژدەھاک دەکوژێت، دوای ئەوەی کە گاڵتەیەکی زۆر بە ئەفسانەی فارسەکان دەکات ئەمجا بەپێی سەرچاوەکان ئەو دەڵێت ئەمەیان گونجاوە و دەڵێت (ئەوەی کە فارسەکان پێی دەڵێن ئەژدەھاکی بیورئەسپ ئەوان بە باوباپیری خۆیانی دادەنێن: ئەو پادشایە لەسەردەمی نەمرود دا ژیاوە. ئەو کاتەی کە زمانەکان دابەش بووە لە جیھاندا) .

بە ڕوونی دەردەکەوێت کە موسای خورێنی ھەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر ئەژدەھاکی پادشای میدی وەک پادشایەکی مێژوویی مید و بابەتێکی مێژوویی باسکردووە، کە بەرەکانی لە ئەرمینیادا نیشتەجێ بوون، تەنانەت ناوەکانیشیان جیاواز بووە و تەنانەت دەڵێت: خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ڕۆژانی ئەو مێژوونووسەدا ھەر میدی بوون، لای ئەو مێژوونووسە ئەژدەھاکی یەکەم پادشایەکی مێژوویی مید بووە و ئەژدەھاکی میدی بووە و، ئەوەی دووەم ئەژدەھاکی بیورئەسپ و پادشایەکی ئەفسانەیی بووە کە فارسەکان بە کۆنترین پادشای خۆیان دایانناوە، کە ھەرچەندیشە موسای خۆرێن دواتر دەڵێت (ئەو پادشایە بە ناوێکی نزیک لەوە لە پەڕتووکی کلدانەکاندا لەو سەردەمەدا ھەبووە) ، واتە ئەژدەھاکی نەورۆز، پادشایەک و چیرۆکێکی تەنھا فارسی نەبووە و فارسەکان بە شێوەی خۆیان گێڕاویانەتەوە.
ئەو دواتر ئەفسانەکە بە شێوەکی جیاواز لەوان دەگێڕێتەوە، ئەفسانەکە ھی خەڵکی ناوچەکە بووە نەک فارس. واتە ھەرچەندە فارسەکان ئەژدەھاکی بیورئەسپی ئەفسانەیی نەورۆزیان بە باوباپیرانی خۆیان داناوە، سەرەڕای ئەوە سەرچاوەی تری کلدانی بە شێوەی تر گێڕاویانەتەوە.
واتە زانیاریەکانی دوو مێژوونووسی دێرین بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەخەنە ڕوو کە، ئەژدەھاکی پەیوەست بە نەورۆز بەستراوەتەوە بە سەردەمی نوح و نەمرود-ەوە و ناوچەی ئەفسانەکەش وڵاتی بەناو ئێران نەبووە، بەڵکوو موسڵ - کوردستان بووە.
موسای خۆرێنی بە ڕوونی و بە جودا و لەژێر ناوێکی جیاوازدا، ئەژدەھاکی یەکەم دەناسێنێت بە ئەژدەھاکی بیورئەسپ و، وەک ئەفسانەیەک سەیری کردووە و بە جودا و بە ناوی ئەژدەھاکی میدی مێژووی پادشایەکی تری گێڕاوەتەوە و، وەک بابەتێکی مێژوویی ڕوون مامەڵەی لەگەڵ ئەژدەھاکی میدیدا کردووە، چەندین بەڵگەی لەسەر ھێناوەتەوە.
بۆ نموونە ئەوەی کە بەرەی ئەو پادشایە لە ئەرمینیا دواتریش ھەر پادشا بوون و وەک بەیت ئەو بابەتە لە ناو خەڵکی ئەو ناوچانەدا بە گۆرانی گووتراوە، بەو جۆرە بە دوور و نزیک جگە لە ناوەکەیان کە ئەویش جیاوازی تێدا بووە، ئەو دوو پادشایە ھیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نەبووە و، لە دوو ناوچە و دوو سەردەمی جیاوازدا باس کراون.
مێژوونووسی کورد، ئیبن ئەسیر (1166-1233 ز) و تەبەری (839- 923 ز) و مەسعودی (896-956 ز) یش بە ھەمان شێوە ئەژدەھاک و نەمرود بە ھەمان کەس دادەنێن و، ئەوانیش بەشێوەیکی تر ھەر دووپاتی بەشێک لە قسەکانی ئەو دوو مێژوونووسە دەکەنەوە.

$ئەی ئەم جەژنە و کاوە پەیوەندیان بە کوردەوە ھەیە؟$
زانا و مێژوونووسی کورد ئەبوحەنیفەی دینەوەری، لە بەشێکی پەڕتووکەکەیدا باس لە بنەچەی کورد دەکات. دینەوەری ھاتووە چیرۆکی زوحاکی بیورئەسپی ئەفسانەیی دەگێڕێتەوە و ئەویش دەڵێت کە، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە لە دەست کوشتن و زوحاک دەرباز دەکران و ڕوویان دەکردە چیاکان، نەتەوەی کوردیان لێ پێکھات.
لە ڕاستیدا ئەم ئەفسانەیە لەسەر کورد، لای مێژوونووس مەسعودیش دووبارە بووەتەوە. لە ھۆنراوەی یارسانیشدا دیسان ئەو خۆبەستنەوە بە کاوە و ئەفسانەی زوحاکەوە دەردەکەوێت. شاوەیس قولی کە لە نزیکی ساڵی 1407ز لە گوندی دەزرزیانی شاھۆ لەدایکبووە، واتە نزیکی شەش سەد ساڵ لەمەوبەر، دەبینرێت کورد بوون و گوزارشکردنی لە لەناوبردنی زوحاکدا بە شێوەکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەخاتە ڕوو، کاتێک کە بە ھەورامییەکی شیرین یێژێت:
ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد
بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد
من ئەو شێرەنان چەنی دەستەی گورد
سلسلەی سپای زەحاک کەردم ھورد
واتە (من بنەچەم کوردە و باوباپیرانم کوردە و لە ڕەگەزی کوردم، من ئەو شێرەم کە لەگەڵ کۆمەڵێکدا سوپای زوحاکمان ورد کرد) .
لێرەدا شاوەیس قولی نزیکی شەش سەد ساڵ لەمەوبەر، زۆر بەڕوونی ناسنامەی کوردبوونی بەستۆتەوە بە کاوەی ئاسنگەرەوە و، ئەویش وەک سیمبوڵێکی کوردان ئاماژەی پێکردووە، کە بەشێک بووە لەو دەستە کوردەی ئەژدەھاکیان لەناوبردووە.
واتە ئەم شیعرەی شاوەیس قولی لەگەڵ قسەی ئەبوحەنیفە و بەستنەوەی کورد بە چیرۆکی کاوە و زوحاکەوە، مێژوویەکی دێرینی ھەبووە.

ئەحمەدی خانی (1650-1707 ز) یش بەوردی باسی جەژنی نەورۆز و سەرى ساڵی لە ناو کورداندا کردووە، بێ ئەوەی کە باسی کاوە بکات. ئەحمەدی خانی زیاتر لە سێ سەد ساڵ لەمەوبەر لە مەم و زیندا باسی نەورۆز و خۆشی و شادی ئەو ڕۆژە لە ناو کورد دا بەم شێوەیە دەکات:
دەورا فەلەکی ژ بەختێ فەیروز
دیسان کو نوما ژ نوڤە نەوروز
مەبنی ل وێ عادەتێ موبارەک
شەھری یو سوپاسی یان ب جارە
سەرسالی و باکیر و ڕوالان
سەد سالی و جوان و پیر و کالان
سەرسال ل ڕەسم و ڕاھێ مەعھوود
گیرا ل جیە و مەقامێ مەحموود

ئەم جەژنە بە شێوەیەک لە ناو کورد دا ڕەگی داکوتیوە، کە ھەتاوەکو نزیکی چوار سەد ساڵ لەمەوبەر شارۆچکەیەک لە شارەزوور ناوی (مێرکاوە) بووە و، ھەر بە ناوی کاوەی ئاسنگەرەوە ناونرابوو.
یەکێک لە ڕێوڕەسمە ھەرە گرنگەکانی نەورۆز لای کورد ئاگرەکەیە، تا ساڵی حەفتاکان لەسەربانی ھەموو ماڵێک لە ھەندێک ناوچەدا ئاگردەکرایەوە. لە جەژنێکی تریشدا کە لە کۆتایی مانگی ھەشت و لە دامێنی چیای دەماوەند/زەماوەند دا (جەژنی کورد) بەڕێوەچووە، لەوێدا ھەتاوەکو ساڵی 1820 خەڵک لەسەر سەربانی ماڵان ھەموو ساڵێک ئاگریان بە بۆنەی ئەو جەژنەوە کردۆتەوە و، جەژنەکەش ناوی (جەژنی کورد) بووە.
واتە ئەو شوێنەی کە ئەژدەھاکی ئەفسانەیی تێدا کوژراوە، ھەر لەوێدا جەژنی کورد بەڕێوەچووە. واتە لە ھەموو سەردەمێکدا و تەنانەت بنەچەی درووستبوونی کوردیش بەو ئەفسانەیەوە بەستراوەتەوە و، بەشێکی گرنگ بووە لە فەرھەنگی کوردی.
ھەروەھا ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، لە کرماشانەوە ھەتاوەکو باکووری کوردستان، لە ھەندێک شوێندا ھێشتا خەڵک بۆ ئەم جەژنە وەک سەردەمی دێرینی مێسۆپۆتامیا ھێلکە ڕەنگ دەکەن، کە ئەوە دیسان دێرینی ئەو جەژنە لە ناو کورددا دووپات دەکاتەوە.

$ئەنجام$
وەک ڕوونکرایەوە، ئەژدەھاکی پادشای میدی بابەتێکی مێژووییە و ئەژدەھاکی بیورئەسپ و کاوە، پادشا و پاڵەوانێکی ئەفسانەیین، چەندین سەرچاوەی مێژوویی جیاواز ئاماژەیان بەوە کردووە، گرنگترینیان ئەوەی (موسای خۆرێنی) ە، کە میدەکانی ناسیووە و ھەتاوەکو سەردەمی ئەویش ھەر بە مید ناسراوبوون و بە تەواوی بە جودا، ئەو دوو پادشایەی باس کردووە.
بەو جۆرە زۆربەی گێڕانەوەکان ھەمان ئەو چیرۆکەی مێسۆپۆتامیایە، بەشێوەی نوێتر و بنەچەی شوێنی ئەفسانەکە، ناوچەی موسڵ و دەروبەری بووە، نەک وڵاتی بەناو ئێران، ھەرچەندە فارسەکان بە شێوەی جیاوازی خۆیان گێراویانەتەوە.
بۆیە دەشێت تەمەنی ئەو جەژنە زیاتر لە دەھەزار ساڵ بێت، وەک لە شیعرەکەی شاوەیس قولیدا دەردەکەوێت، زیاتر لە شەش سەد ساڵ لەمەوبەر، کورد کاوەی بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کوردی سەیرکردووە.
بەپێی سەرچاوەکان، ئەو پادشا ئەفسانەییە دێرینە، فارسەکان بە باوباپیرانی خۆیان دایان ناوە، سەرەڕای ئەوەی کە سەرچاوەی تر بۆچوونی جیاواز بووە. ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕوودەدات، نەزانی ھەندێک لە نووسەری کوردە کە زۆر خەمساردانە پاڵەوان و ئەفسانەیەکی دێرینی کوردی کە ھەزاران ساڵە بە شێوەی جیاواز لە ناوباوباپیرانماندا دەگێڕدرێتەوە و، بووە بە بەشێکی گرنگ لە فەرھەنگمان، بێ ھیچ لێکۆڵینەوە و ھەوڵێک بۆ تێگەیشتن، خەریکە مۆرکێکی ئایدیۆلۆژی و نەتەوەیی خۆیانی لێ دەدەن و بەوجۆرە فەرھەنگ و مێژوومان تێک دەدەن.
ھەموو ئەم بۆچوونە بێمانایە تەنھا لەسەر لێکچوونی دوو ناو ڕوویداوە، دەنا ئەو دوو پادشایە بە دوور و نزیک پەیوەندیان بە یەکەوە نییە. زۆرجار مرۆڤ شەرم دەیگرێت کە نووسین و ئاخاوتنی ھەندێک لەو نووسەرانە دەبینێت بەرانبەر بەو پاڵەوانە ئەفسانەییە کە ھیچ بنەمایەکی تێگەیشتن و ڕێزگرتنیان تێدا نییە و، زۆربەیان لەوە نەگەیشتوون کە کاوە و ئەژدەھاک ئەفسانەن نەک مێژوو. واتە نە ئەژدەھاکی ئەفسانەیی کورد بووە و نە کاوە فارس و نە پێچەوانەکەشیان.
چیرۆکی کاوە و ئەژدەھاک، لە سەرەتای شارستانییەتەوە بەشێوەی جیاواز دەگێردرێتەوە و سەردەمانێک ئەو ئەفسانەیە ھەبووە کە فارس ھێشتا ناوی لە مێژوودا تۆمار نەکراوە و، ھەر نەتەوەیەک بە شێوەی خۆی گێڕاویەتیەوە، بەڵام ھەرگیز ئەو ئەفسانەیە دژی کورد نەبووە.
بە ھیچ شێوەیەک لە مێژوودا بابەتی کاوە و زوحاک بابەتێکی کێشەی دوو نەتەوە نەبووە، ئەو لایەنە نەتەوەییە ھەڵبەستراوی نووسەری کوردە لەسەردەمی نوێدا. زۆر لە کاردانەوەکانی نووسەری کورد چاوەروانکراون، ئەندامانی نەتەوەی داگیرکراو زۆرجار ڕقیان لە دابوونەریتی خۆیانە و ھەمیشە بە دوای ئەوەوەن کە گاڵتەی پێبکەن و بە شێوەی جیاواز ڕەتی بکەنەوە.
ھیچ گومانێک نییە لەوەدا کە ئەفسانەی نەورۆز و کاوە بە فەرھەنگ و مێژوومانەوە گرێدراون و، ڕەگێکی قوڵیان تێدا داکوتیوە، بۆیە نابێت ھەرگیز وازیان لێبھێنین. دەبێت بۆ ھەتایی کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانی ئەفسانەیی و ئەو ئاگرە پیرۆزەی نەورۆز، سیمبوڵی بەرخودان و یەکگرتوویمان بێت. دەبێت جارێکی تر کاوە لە ئەفرین درووستبکەینەوە و لە ھەر شوێنێکی تری کوردستان بێت، بێ دوودڵی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر بۆ ھەتایی سیمبوڵی پاڵەوانێکی ئەفسانەییمان بێت لە دژی ناعەدالەتی لە شێوەی خۆماڵی بێت یان بێگانە.
ئەوانەی کە لەسەر مێژووی کوردیش دەنووسن، دەبێت ڕێز لە مێژوو و فەرھەنگ بگرن و بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

$تێبینی$
1- پێم ناخۆشە ناونیشانی بابەتەکەم بەوجۆرەیە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەری کورد ناوی ئەو پاڵەوانە ئەفسانەییە بە (خائینیک) دەھێنن، منیش لە زمانی ئەوانەوە دووبارەی دەکەمەوە دەنا من ڕێ بەخۆم نادەم کە ئەو زمانە بەرانبەر پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کوردی بەکاربھێنم.
2- لە ڕابردوودا ھەژدیھا مانایەکی ئەرێنی لە فەرھەنگی کوردیدا ھەبووە، دەشێت سیمبوڵی بەھێزی و مەزنی و ژیری بووبێت و ڕۆڵی ئایینی ھەبوو بێت، ھەر بۆیە دوایەمین پاشای مید ناوی ھەژدیھا/ئەژدەھاک بووە و ھەتاوەکو ئەمڕۆش مار ڕۆڵێکی تایبەتی لە فەرھەنگی کوردیدا ماوە.[1]

$سەرچاوەکان$
1- ابن الأثیر (2010) الکامل فی التاریخ، موقع الوراق.
2- حەمەڕەش، سۆران (2013) کورد کێیە؟، لەلایەن نووسەرەوە چاپکراوە، لەندەن.
3- الدینوری، ابو حنیفە احمد بن داود (1888) الاخبار الطوال، مطبعة بریل، مدینة لیدن.
4- المسعودی (2011) مروج الذھب، الموسوعة الشاملة.
Dietrich, B. C. (2004) The Origins of Greek Religion,
Bristol Phoenix Press, UK.
Garnier (1909) The Worship of the Dead, Рипол Классик.
Johnston, S. I. (2004) Religions of the Ancient World: A Guide, Harvard University Press, USA.
Lundbom, J. R (1999) Jeremiah one-twenty, Doubleday, Indiana University, USA.
Morier, J. J. (1818) A Second Journey through Persia, Armeia and Asia Minor to Constantinople between the years 1810 and 1816, Longman, Hurst, Rees, Orme and Brown, London.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 646 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 20-02-2023
liittyy kohdetta: 8
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 20-02-2023 (1 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( زریان عەلی ) on 20-03-2023
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( شادی ئاکۆیی ) 20-03-2023
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( شادی ئاکۆیی ) on: 20-03-2023
URL
Tämä tuote on katsottu 646 kertaa
Attached files - Version
Tyyppi Version Toimittajatunnuksesi
Kuvatiedostoa 1.0.120 KB 20-03-2023 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,219
Kuvat
  107,402
Kirjat
  19,967
Liittyvät tiedostot
  100,871
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Publication Type - Kirjasto - PDF - ❌ Tilastot ja selvitykset - Maa - Alue - Tilastot ja selvitykset - Tyyppi tilastot - Voting & Referendum Elämäkerta - Ihmiset tyyppi - Historioitsija Elämäkerta - Ihmiset tyyppi - Elämäkerta - -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.343 toinen!