پەیامی پیرۆزبایی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# بۆ جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی
دەقی پەیامەکەی:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیتان لێدەکەم هەمیشە لەجەژن و خۆشیدا بن، نەورۆز جەژنی نوێبوونەوە و سەوزبوونەوەیە، بۆیە هیواخوازم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هەوێنی ژیانەوەی تەواوی کوردستان و یەکڕیزی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەموو کوردێک لەهەر جێیەکی جیهان بن، لە بۆنەیەدا دروود دەنێرم بۆ ڕۆحی تەواوی شەهیدانی کورد و کوردستان و پیرۆزبایش لەتەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم.
هەر لەجەژن و خۆشیدا بن و هەموو نەورۆزێکتان لەخۆشیدا بەڕێ بکەن.
#20-03-2023#
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 700 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!