نامەی $#هەژار موکریانی# بۆ #گیو موکریانی#$
مامۆستای بەنرخم، مامۆستا گیو موکریانی، زۆرم چاکەی تۆ لەسەرە، چونکوو فرچکی کوردایەتیم بە بۆنەی تۆ وەرگرت؛ بەڵام منی هەژار، چۆن بۆم دەکرێ لەژێر باری ئەو پیاوەتییەت دەرکەوم.. هەر هێندەم لە دەست هات کە نموونەیەک لە کردەوەی شاگردەکەت بە دیاری بۆ بنێرم؛ لێشم ڕوونە، پێت ناخۆش نابێ و لێشم دەبووری، چونکوو هەژارم! ئەوا دانەیەکیشم مەم و زین بۆ کاکە #حسێن حوزنی موکریانی# نارد؛ تکایە لە پەڕتووکخانەکەتدا بە ناوی وی ڕایگرە و ئەگەر بۆشت دەست دەدا، بە نیازی من بچۆ سەر گۆڕە پیرۆزە غەریبەکەی و پێی بڵێ، هەژارەکەی تۆی، تۆی زۆر خۆش دەویست #مەم و زین#ی گۆڕیوەتە سەر موکریانی و وێنەیەکیشی بە تۆ پێشکەش کردووە.
هەژار
ئاداری 1960
لە پەڕاوی بەڕێز زیاد ئەسعەد وەرگیراوە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 484 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!