Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,502
Kuvat
  107,472
Kirjat
  19,984
Liittyvät tiedostot
  100,931
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,903
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,911
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,065
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,466
MP4 
2,394
IMG 
196,465
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ...

هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ...
$هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#31-10-2020#
بۆ قەوارەیەکی نادەوڵەتی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ئاسان نییە کە بتوانێت بەشێک بێت لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئێراقدا. بە تایبەت لە سەردەمێکدا کە پێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا بەگشتی لە داکشاندایە. کۆمەڵێک پرسی سەرەکی هەبوون کە پێشتر تەوەری سەرەکی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام ئێستا لە بەردەم گۆڕانکاری ڕیشەیی دان، بە تایبەت پرسی ئاساییشی وزە، کە ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و دەستگەییشتن بە سەرچاوەی دیکەی وزە لە جیهاندا پێشبینی دەکرێت ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەو پێگە گرنگەی جارانی نەمێنێت لە ستراتیژی ئەمریکادا.
پرسی پاراستنی ئاساییشی ئیسرائیلیش کە بۆماوەییەکی درێژ تەوەری سەرەکی ستراتیژی ئەمریکا بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەویش ئێستا بە جۆرێک لە قۆناخی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی خەریکە گۆڕانی بەسەردا دێت. هەڵبەتە ئەم فاکتەرە تا ئاستێک لەوانەیە کاریگەریی لەسەر پاڵپشتی ئەمریکا و ئیسرائیلیش هەبێت بۆ پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، چونکە لەمەودوا ئیسرائیل کار بۆ پشتیوانی کورد ناکات لە دژی وڵاتانی عەرەبی. هەڵبەتە کۆمەڵێک وڵاتی دیکەش بە ڕێگەوەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل. ئەم پڕۆسەیە ئەگەر کێشەی تێنەکەوێت بێگومان ئەرکی ئەمریکییەکان سوکتر دەکات لە ناوچەکدا، بە تایبەت ئامادەیی سەربازی و قەبارەی چەک جبەخانەکانیان لە وڵاتانی عەرەبی بەرەو کەمبوونەوە دەچن. لە هەمان کاتدا ئێستا ئاڕاستەیەکی بەهێز هەیە کە بەشێک لە توێژەوەر داڕێژەرانی بڕیاری سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لەسەری کۆکن ئەویش ئەوەیە کە لەمەودوا سەرنجی زۆر نەخەنە سەر کێشە لابەلاکانی جیهان بە تایبەتیش پرسی دەستێوەردانی سەربازی و سەرقاڵبوون بە ململانێ سیاسی و ئیتنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. چونکە ئێستا کێشەی گرنگتر هەن ئەویش پرسی ململانێی دەرکەوتنی زلهێزەکانی (Great power competition) دیکەی وەک چین و ڕووسیاییە، کە خەریکە دەبنە مەترسی سەرەکی لەسەر بەرژەوەنییەکانی ئەمریکا لە جیهاندا.
ئێستا هەردوو پڕەنسیپەکە لە گۆڕانێکی خێرادان؛ بە جۆرێک نە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەو بەهایەی جارانی ماوە بۆ ئەمریکا، نە ئاساییشی ئیسرائیلیش ئەو مەترسییەی جارانی لەسەرە؛ ئەمەش گۆڕانێکی زۆر لە ستراتیژ و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا درووستدەکات لەبەرانبەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئێمەی کوردیشەوە کە دەبێت خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین؛ بە تایبەت لەم دوو پرسەی باسم کرد پێناچێت بۆشایێک هەبێت بۆ هەرێمی کوردستان کە بتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین.
بەڵام هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەشێک بێت لە پرسی سێیەمی ستراتیژی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوین، ئەویش بریتییە لە پرسی تیرۆر و دژایەتیکردنی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان کە تائێستاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەتیش وڵاتانی وەک ئێراق و شام جێگەی مەترسی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپان. هەرێمی کوردستان دەکرێت لەو سۆنگەیەوە بتوانێت بەشێک بێت لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەمریکا و ئەوروپا، بە تایبەت لە ڕێگەی ئەو ستراتیژەی کە ئەمریکا لە ڕێگەی پشتگیری هێزە لۆکاڵییەکان ( building local allied forces and capabilities) دەیگرێتە بەر، وەک ئەو هەماهەنگییەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەبوو لە کاتی شەڕی #داعش# یاخود لەنێوان ئەمریکا و ڕۆژاوای کوردستان. بۆ نموونە ئەو پاڵپشتییە لۆجستی و داراییەی کە تائێشتاش ئەمریکاو بەشێک لە وڵاتنی ئەوروپا لە هێزی پێشمەرگە دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا.
لەم سۆنگەیەوە هەرێمی کوردستان دەبێت بایەخێکی زۆر بدات بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بوونیاتنانی هێزێکی سەربازی پرۆفیشناڵ بۆ ئەوەی بتوانیت هەم پارێزگاری لە هەرێمی کوردستان بکات، لە ئەگەری نەمانی ئەمریکییەکان لە ئێراقدا، هەم لە ئەگەری دژایەتیکردنی تیرۆریش لە ناوچەکەدا کە ئەمریکییەکان بە هەستیارییەوە سەیری دەکەن بتوانێت هاوکاری ئەمریکا بکات. لە ڕاستیدا ئەمریکییەکانیش ئەو ڕاستییە دەزانن کە کورد ڕوانگەیەکی جیاوازیان هەیە بەرامەبەر ئەمریکا و ڕۆژاوا لە ناوچەکادا بە بەراود بە نەتەوەکانی دیکەی وەک تورک و عەرەب، بەڵام ئەم ڕوانگەیە بەتەنیا بەس نییە ئەگەر لە ڕووی سیاسی و سەربازییە و هەرێمی کوردساتان بەکەڵک ئەمریکا نەهێت.
پرسێکتی دیکەی کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات لە ڕاکێشانی سەرنجی ئەمریکا ئەوەیە کە بتوانێت کاریگەریی هەبێت بەسەر پڕۆسەی حوکمڕانی لە بەغدا. هەرچەندە ئێستا ئەو کاریگەرییەی کورد زۆر کەم بووەتەوە لەسەر بەغدا، لە کاتێکدا لە دوای2003 بەدەگمەن ڕوویداوە کەسێک بووبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ئەگەر پاڵپشتی کوردی لەگەڵ نەبێت. تا ئەو ئاستەی هەرێمی کوردستان بە درووستکەری شا (King Maker) ناودەبرا. دەکرێت هەر ئەمەش نهێنی دابەزینی پێگەی کورد بێت لە سیاسەتی ئەمریکادا. هەڵبەتە ململانێ سیاسییەکانی نێوان خودی لایەنە کوردییەکان گورزێکی زۆری لە پێگەی سیاسی کورد داوە لە بەغدا، ئەگینا لە ڕاستیدا تاوەکووئێستاش دۆخی ئێراق بەو شێوەیە نییە کە بتوانێت گوشار لەسەر هەرێمی کوردستان درووست بکات. ئەوەی لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە کە بەشێک لە نوێنەرانی کورد پێیانوایە ئەوان لە ڕێگەی بەغداوە دەتوانن پارتی یەکێتی بڕوخێنن! بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە خەریکە دەبێتە هۆی ڕووخاندنی هەرێمی کوردستان و پێگەی هەرێم لە هاوکێشە هەرێمییەکاندا، ئەگینا پارتی و یەکێتی هەر وەک جاران لە پەیوەندی باشدان لەگەڵ هێزە ئێراقییەکان. بۆیە زۆر گرنگە نوێنەرانی کورد لەبەغدا دژاییەتی پارتی یەکێتی جیابکەنەوە لە دژایەتی هەرێمی کوردستان. قوڵایی هێزی پارتی و یەکێتی لە هەرێمدا دایە نەک لە بەغدا. چونکە دواجار خەڵکی هەرێم و گشت لایەنە سیاسییەکان دەبنە قوربانی، نەک پارتی و یەکێتی، نەناردنی شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی زەقی ئەم پرسەیە، کە تەنیا خەڵکی سادە باجەکەی داوە، ئەگینا پێگەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ هێزە شیعی و سوننییەکان هەر وەک جارانە.
لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکییەکان بە نیازنین بەشێوەییەکی سەربازی چڕتر لە ئێراق تێوەبگڵێن، کە ئەمە بۆ هەردوو بەربژێرەکە ڕاستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێراق وەک ستوونی سەرەکی ستراتیژی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەمێنێتەوە، چونکە گرنگی تایبەتی هەیە بۆ مانەوە و چاودێریکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا کە هاوسنوورە لەگەڵ دۆست و نەیارانی ئەمریکادا، بە تایبەت وڵاتانی کەنداو و تورکیا و سووریا و ئێران و ئوردن. ئێراق بەهۆی ئەو پێگە سیاسی و سامانە سرووشتییەی کە هەیەتی ئەگەر ئەمەریکا پێویستیشی پێنەبێت بەڵام ڕیگە نادات بکەوێتە دەست هێزە تێرۆریست و نەیارەکانی ئەمریکا، بە تایبەتیش بۆ گوشار خستنە سەر ئێران.
تەوەرێکی دیکە کە کورد دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات لە ئێراقدا دەکرێت جۆرێک لە خۆنزیکردنەوە و هاوپەیمانی بێت لەگەڵ سوننەکاندا، بە تایبەت ئێستا هەوڵێکی لەو جۆرە هەیە لەناو سوننەکاندا، بۆ دووبارە بوونیاتنانەوەی جەمسەرێکی سوننی کە زۆربەی هێزە سوننییەکان بگرێتە خۆ، ئەمە جگە لە باسوخواسی درووستکردنی هەرێمێکی سوننی لە ئێراقدا. چونکە هەریەکە لە کورد و سوننە ئێستا ئەوەندە پەرشوو بڵاوو لاوازن پێویستییان بە هاوکاری یەکدی هەیە، کورد چیدی بەشێک نییە لەو شەراکەتەی کە لە 2003 دەوڵەتی ئێراقی لەسەر بوونیادنرایەوە، سوننەکانیش خراونەتە دەرەوەی دامەزراوەی دەوڵەت و بەشێکیشیان خەریکە لە ناو قەوارە سیاسیە شیعیەکان دەتوێنەوە. کورد دەتوانێت بەشداربێت لە کۆکردنەوەییان، پەیوەندی بەشێک لەلایەنە کوردییەکان و بوونی بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسی و خێڵەکییەکانیشیان لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ئەو هەنگاوە بکات.
ئەم هاوپەیمانێتییە لەگەڵ سوننە وادەکات کورد دووبارە بگەڕێینێتەوە بۆ شهڕیکێکی بەهێز لە ئێراقدا کە بتوانێت داکۆکی لە مافەکانی بکات لە لایەک، لە لایەکی دیکەش هاوکاری جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکاش بێت لە ئێراقدا. بە تایبەت نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە ئێراقی دوای 2003 بەرهەمی شەراکەتی شیعە و کورد بوو، بەڵام ئەو شەراکەتە دەمێکە نەماوەو یەک پێکهاتە باڵادەستە بەسەر دەوڵەت و بڕیاری سیاسی لە ئێراقدا، بە تایبەت کە ئێستا هەر یەکە لە کورد و سوننە دوو کاراکتەری زۆر لاوازن‌ و خەریکە هیچ کاریگەرییان نامێنیت بەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئێراق. سوننەکان وەک ئۆپوزیسیۆنیش لەسەردەمی مالیکی و، ئێستاش بە شێکی زۆریان دوورخراونەتەوە لە کاری سیاسی و لەدەرەوەی ئێراق دەژین. هاوپەیمانێتییەکی له و جۆرە دوور نییە ببێتە ئاڵتەرناتیڤی ئەو هاوپەیمانێتییە ستراتیژیەی نێوان کورد و شیعە کە لەدوای 2003 پایە سەرەکییەکان دەوڵەتی نوێی ئێراقی لەسەر بوونیاتنرا.
تەوەری چوارەم کە هەرێمی کوردستان بتوانێت لە ڕێگەیەوە ببێتە بەشێک لەپاڵپشتی ئەمریکا لە ئێراقدا پەیوەستە بە توانای هەرێمی کوردستان لە خۆبەڕێوەبردندا بەبێ هاوکاری نێودەوڵەتی. ئەم لایەنە زۆر گرنگە بۆ ئەمریکییەکان، چونکە هەرێمێک نەتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت ئەمریکا ناتوانێت بەردەوام بێت لەپاڵپشتیکردنی. لە ڕاستیدا هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتوانیووە بەتەنیا لەسەر پێوە بووەستێت، چ لە کاتی شەڕی داعش و چ لە 16ی ئۆکتۆبەریش، ئەمریکی و ئەوروپییەکانیش گەییشتنە ئەو باوەڕەی کە هەرێمی کوردستان، ئەگەر سەربەخۆش بێت، بەڵام ناتوانێت لەڕووی دارایی و سەربازیی و سیاسییەوە خۆیی بەڕێوەبەرێت، بە مانایێکی دیکە بارگرانی دەبێت بۆ ئەمریکییەکان.
ئەم بوارانەی ئاماژەم پێدا دەکرێت جۆرێک لە هێز و گرنگی بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە لە ئێراقدا، بە تایبەت لە ڕێگەی هاوکاریکردنی سیاسەتی ئەمریکا لە ئێراقداکە ئەمریکییەکان ڕۆژبەڕۆژ ئەرکیان سەختر دەبێت.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 614 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 31-10-2020
liittyy kohdetta: 2
Elämäkerta
Päivämäärät ja tapahtumat
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 31-10-2020 (4 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kaupungit: Erbil
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( هومام تاهیر ) on 26-03-2023
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( زریان سەرچناری ) 26-03-2023
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( ڕۆژگار کەرکووکی ) on: 06-04-2024
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 614 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,502
Kuvat
  107,472
Kirjat
  19,984
Liittyvät tiedostot
  100,931
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,903
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,911
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,065
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,466
MP4 
2,394
IMG 
196,465
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Artikkelit - Kirja - Artikkelit - Asiakirjan Tyyppi - Alkukielellä Artikkelit - Maa - Alue - Finland Artikkelit - Kirja - Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Kurdi - Sorani Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.468 toinen!