بڕیارەکەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ لێسەندنەوەی ئۆتۆمبیلەکانی لە کەسە نزیکەکانی #لاهور شێخ جەنگی# بەردەوام دەبێت و بەم نزیکانەش دەست بەسەر کۆمەڵێک باخ و ڤێلا دەگرێت.
لە کۆتا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بڕیار لەبارەی گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵەکانی ئیدارەی گشتی لەو کەسانە دراوە، کە لە یەکێتی دەرکراون، یان لەناو حیزبەکە نەماون.
لە کۆبوونەوەکە ئەو پێشنیازە لەلایەن #قوباد تاڵەبانی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشنیاز کراوە و دەنگی لەسەر دراوە، زۆرینەی زۆری ئەندامانی سەرکردایەتیش دەنگیان بە پێشنیازەکە داوە.
هەر لە چوارچێوەی دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبیلەکانی کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی، بەم نزیکانە دەست بەسەر کۆمەڵێک باخ و ڤێلا دەگرێت، کە هەر لای ئەو کەسانەیە و موڵکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانین، یاخود بە پارەی یەکێتی درووستکراون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 635 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!