ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئێران ڕەخنەی زۆریان لە سیاسەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەیە و بەو هۆیەشەوە نایانەوێت لەگەڵیان کۆببنەوە.
ڕۆژنامەکە بڵاویشیکردەوە، بەرپرسانی ئێرانی پێیانوایە، پارتی بە نهێنی لە دژی ئێران کار دەکات و هاوکاری پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی تاران دەکات لە ناوچەکە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، کە ئەو بیرکردنەوەی لایەنی ئێرانی بووە هۆی هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کە بڕیاربوو لەگەڵ عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایاشی نەتەوەیی ئێران کۆبوونەوە بکات.
سەرچاوەیەکیش بۆ ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بەپێی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان تاران و #بەغدا#، ئێراق بەڵێنی داوە لە خاڵی سفر لە دیوی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان، هەروەها تەواوکردنی پێکهێنانی ئەو هێزە تایبەتانەی بڕیارە بەدرێژایی سنوور بڵاوەیان پێبکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 604 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!