توێژینەوەیەکی نوێ و گەورە دەریدەخات کە وەرزشکردنی بەردەوام دوای تەمەنی 40 ساڵی وا دەکات خەڵک کەمتر بکەونە نەخۆشخانە بۆ 9 لە کۆی 25 حاڵەتی تەندروستیی باو، ئەم پارێزگارییەش بۆماوەی 7 ساڵ بەردەوام دەبێت.
لیستی ئەو 9 نەخۆشییەی کە پێویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە هەیە بریتی بوون لە: نەخۆشییەکانی میزەڕۆ، خوێن مەین، جەڵتەی مێشک، لێکەوتەکانی نەخۆشیی شەکرە، هەوکردنی سییەکان، کەمخوێنی کەمی ئاسن، وەرەمی قۆڵۆن، و دیڤێرتیکولۆزی (کە تێیدا “کیسە”ی بچووک لە دیواری قۆڵۆندا دروست دەبێت ).
توێژینەوەکە لە پەیمانگای نیشتمانی شێرپەنجەی ئەمریکا لە ویلایەتی میریلاند ئەنجامدراوە، ئەنجامەکانیش لە گۆڤاری پزیشکیی JAMA بڵاوکراونەتەوە، و دەرکەوتووە کە 20 خولەک وەرزشکردنی ڕۆژانە، مەترسی خەواندن لە نەخۆشخانە بەڕێژەی نزیکەی 23% لە ماوەی7 ساڵدا کەمدەکاتەوە.
لەوبارەیەوە ئیلینۆر واتس، توێژەری سەرەکیی دەڵێت: چالاکییە جەستەییەکان کارکردنی بەرگری جەستە و تەندرووستیی سییەکان و دڵ و هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکات، هەروەک هەوکردن و چەوریی جەستە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 417 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!