$پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی دامەزراندنی هەردوو #حزبی شیوعی کوردستان# و #حزبی شیوعی ئێراق# ەوە لە 30-03-2 $
دەقی پیرۆزباییەکە:
بۆ بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی ئێراق
بابەت/ پیرۆزبایی
بە بۆنەی یادی (89) ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی ئێراق، بەناوی تەواوی هاوبیرانمان لە #بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان# گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگران و کادیرانتان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و کۆتایی هێنانی هەموو کێشە و قەیران و نەهاتمەتییەکان و یەکڕیزی و کۆدەنگی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان وئێراق و گەیشتن بە ئامانج و داوا و مامەفاکانمان.
دووبارە پیرۆزباییمان قبووڵ بفەرموون...
هەر سەرکەتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
#بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان#
#30-03-2023#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 556 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!