=KTML_Bold=سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیرەکانى یەکێتى بەشێک لە مامەڵەکان ڕایى دەکات=KTML_End=
دواى بایکۆتکردنى تیمى یەکێتیى لە حکوومەتى هەرێم، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیرەکانى یەکێتیى بەشێک لە مامەڵەکان ڕایی دەکەن و وەزیرەکانى یەکێتیى پێیانوایە لە فەراغى ئەوان کارى نایاسایى و گەندەڵى ئەنجامدەدرێت.
دواى زیاتر لە تێپەڕبوونى 3 مانگ بەسەر بایکۆتکردنى #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و تیمى یەکێتیى لە حکومەت. سەرۆکایەتى حکومەت و سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران بە نووسراوى فەرمى بەشێک لە دەسەڵاتەکانى وەزیرەکانى یەکێتیى مومارەسە دەکەن و دواى تەوابوونى مامەڵەکانیش لەلایەن بەڕێوبەرە گشتییەکانى سەربە وەزارەتەکان ڕاستەوخۆ بۆ ڕەزامەندى کۆتایى دەچێتەوە ئەنجوومەنى وەزیران.
لەسەر مومارەسەکردنى دەسەڵاتەکانیان و بوونى بۆشایى لە شوێنەکەیان تیمى یەکێتیى لە حکومەت پێیانوایە لە دواى ئەوان ژمارەیەک لە مامەڵەى نایاسایى کە گومانى گەندەڵى لێدەکرێت پێشکەشکراون و دەستێک هەیە دەیەوێ ئەو مامەڵانە ڕایی بکات، کە سەرجەم ئەو دۆسیانەش لە #هەولێر#ەوە پێشکەشکراون و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران پشتگیریان دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 450 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!