Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,268
Kuvat
  107,431
Kirjat
  19,970
Liittyvät tiedostot
  100,889
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,873
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,906
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,041
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,463
MP4 
2,394
IMG 
196,456
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
کاریگەرى ئەرێنى ونەرێنى لابردنى سفر لەسەر دینارى ئێراقى
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

کاریگەرى ئەرێنى ونەرێنى لابردنى سفر لەسەر دینارى ئێراقى

کاریگەرى ئەرێنى ونەرێنى لابردنى سفر لەسەر دینارى ئێراقى
ناونیشانی بابەت: کاریگەرى ئەرێنى ونەرێنى لابردنى سفر لەسەر دینارى ئێراقى
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

دوای ئەوەی کە ئاڵوگۆڕ بەسەر ڕژێمی ئێراقدا هات و پڕۆسەی ئازادیی ئیراق هاتە کایەوە، جارێکی دیکە لە دراوی ئێراقیدا گۆڕانکاریی گەورە ڕوویاندا، هەم لە ڕووی بەهاو نرخەوە هەم لەڕووی دیزاین و ڕەنگیشەوە. ڕۆژی 9نیسانی 2003 بە کۆتا ڕۆژی ڕژێمی بەعس دادەنرێت، لەبەر ئەوەی لەو ڕۆژەدا گەورەترین پەیکەری سەدام حسێن لەبەرچاوی هەموو دونیا پەت کرایە ملی و هینرایە خوارەوە، ئەوەش بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی سەدام حسێن و دەسەڵاتەکەی هاتە ئەژمار، لە ماوەی نێوان 15/9/2003 تا 15/1/2004 پارەی نوێی ئیراق، لە چاپخانەکانی بەریتانیاوە گەشتە ئێراق، لەچاو پارەکانی پێشوودا جۆرەکەی باشتر بوو، تەزویرکردن و ساختەکردنی هەروا ئاسان نەبوو لەچاو ئەوانەی پیش خۆی، لەسەرجەم خاکی ئێراقدا هاتە بڵاوەکردن و کارپێکردنی بە هەرێمی کوردستانیشەوە. لە بڕیارێکی نوێی ئەو سات کە پۆڵبریمەر بوو، بۆهەر یەک دیناری کۆن، 150 دیناری نوێ بگۆڕێتەوە. لە چاپە نوێیەکەدا پارەی کانزایی نەما، کەمترین یەکە 50دیناری بوو، بەڵام وەک پێویست جێی خۆی نەکردەوە.
=KTML_Bold=“سیاسەتى نەختینەیى لە ئێراق”=KTML_End=
سیاسەتى نەختینەیى بەشێکى گرنگە لە سیاسەتى ئابوورى گشتى‌، چونکە سیاسەتى نەختینەیى ڕۆڵى گرنگ لە ڕێکخستنى خستنەڕووى دراو و کۆنترۆڵکردنى نەختینە‌ و ئیئتمان و بە ئامانجگرتنى هەڵاوسان لە وڵات دەگێڕێت. هەڵاوسان لە سەرەتایى هەشتاکانى سەدەى ڕابردووەوە بەردەوام لە هەڵکشان بووە لە ئێراق‌، ‌ گەورەترین ئاڵنگارى بەردەم بانکى ناوەندى ئێراق، ڕێگریکردن بووە لە هەڵاوسان لە دواى وەرگرتنى سەربەخۆیى خۆى بە پێى یاساى ژمارە (56) ى ساڵى 2003، بۆ بەهێزکردنى تواناى کڕینى دینارى ئێراقى. بەڵام تاکە ئامراز کە بانکى ناوەندى بەدەستییەوە بووە، بریتى بووە لە خستنە بازاڕى دۆلار بۆ جێگیرکردنى نرخى گۆڕینەوەى دینار بەرانبەر بە دۆلار.
ئەمجارەیان زریانێکی نوێ ڕووی لە ئێراق کردەوە، بە جۆرێک دراوی ناوخۆیی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، دوای ئەوەی پێشتر قەیرانەکانى سیاسی و ئەمنی و تەندرووستی ڕوویدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و، حکومەت گەیشتە قۆناغی کوورتهێنان لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانیدا و، ناچاربوو پەڕڵەمان ڕاسپێرێت لەسەر یاسای قەرزکردنی ناوخۆیی کۆببنەوەو بڕیاربدەن لەسەر چۆنێتى پرکردنەوەى کوورتهێنانى دارایى لەناوخۆى وڵاتدا.
حکوومەت هە نگاوە سە ڕە تاییە کانی بۆ جێبە جێکردنی مە ڕجە کانی کاغە زی سپی دە ستیپێکرد، کە لە ماوە ی ساڵانى (2020-2021) ڕابردوودا کاری کرد و باسی زۆری کرد بۆ پاڵپشتی ئابووری خۆی لە ڕێگە ی بە ڕزکردنە وە ی نرخی دۆلار بە ڕامبە ڕ بە دراوی ناوخۆ لە 1184 دینارە وە بۆ 1450 دینار بۆ یە ک دۆلار بەنرخێکی فرۆشتن کە لەلایەن وەزارەتی دارایی بانکی ناوەندییەوە پەسەندکراوە، و ئەم هەنگاوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی ڕۆژانە ئێراقییەکان هەبوو بۆ هاووڵاتی بە ڕێژەیەکی کەمتر لە 25%.
قەیرانەکان بەم هەنگاوە لەڕووی ئابوورییەوە تووندتر بوون و تەندرووستیش پێشی کەوت، دوای ئەوەی تەنیا لەلایەنی سیاسی و ئەمنیدا سنووردار بوو، هەموو ئەمانەش لە کاتێکدا هاتن کە ئێراق وڵاتێکی یەک ڕەهەند ئابوورییە، کە نزیکەی 95%.پشت بە نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی دەوڵەت.
=KTML_Bold=“کاریگەرى ئەرێنى سڕینەوەى سفر لەسەر دینارى ئێراق”=KTML_End=
ئامانج لە لابردنى سفرەکان کۆنترۆڵکردنى هەڵاوسان و هەڵکشانى نرخە، هەروەها ئاسانکردنى کڕین و فرۆشتنە، بەتایبەتى بۆ مامەڵە گەورەکان‌ کە ژمارەکانیان دەگاتە سەدان ملیۆن و ملیار، چونکە کێشەى زۆر بۆ هاووڵاتییان و بازرگانەکان درووست دەکات و ڕووبەڕووى هەڵەى ژمارەییان دەکاتەوە.
بەپێى توێژینەوەکان، تا ئێستا 70 وڵات سفرى سەر دراوەکانیان لابردووە، بۆ نموونە: ئەڵمانیا 12 سفرى سەر دراوەکەى 1923 لابرد، لە ساڵى 1946 هەنگاریا 29 سفر و چین 8 سفرى سەر دراوەکانیان لابرد، لە ساڵى 1960 نۆزدە وڵات بە یەکجارى خۆیان لە سفرەکان ڕزگار کردووە.‌ بیست وڵات دوو جار دەستکارى سفرەکانیان کردووە، زۆرترین جار دەستکاریکردنى سفرەکان بە ناوى بەڕازیلەوە تۆمار کراوە و‌ شەش جار دەستکارى سفرەکانى سەر دراوى کردووە. ئێران دوایین وڵات بوو کە بڕیاریدا چوار سفرى سەر دراوەکەى لابدات، دواى داڕمانى گەورەى بەهاى تومەن بەرانبەر بە دۆلارى ئەمەریکى، بەڵام بەهۆى گەمارۆى ئابوورى ئەمەریکا لەسەر وڵاتەکەى، ئەو دەستکاریکردنە هیچ سوودێکی نەبوو‌.
لە و وڵاتانەى کە دەستکارى دراوییان کردووە و سفرەکانى سەریان لاداوە، هەندێکیان سەرکەوتوو بوون و هەندێکیش شکستیان خواردووە. چونکە وەک وتمان؛ گۆڕینى دراو و یان لابردنى سفرەکانى سەر دراو کارێکى هونەرییە و کاریگەرى ئابوورى نابێت، ئەگەر لە چوارچێوەى چاکسازى ڕاستەقینەى ئابوورىدا نەبێت. هۆڵەندا سەرکەوتوو بوو بەهۆى سیاسەتى توندى سەبارەت بەنرخ و نەختینە‌، بەهەمان شێوە تورکیا سەرکەوتوو بوو، بە شایەتى سندوقى نەختینەیی نێودەوڵەتى، بە هۆى ڕێککارى کارا بۆ ڕێگریکردن لە هەڵاوسان و توانى بەهاى لیرەى تورکى لە ڕێگاى چاکسازى ئابوورى لە هەموو بوارەکان بەرز بکاتەوە، ئەمەش بووە هۆى سەقامگیرى ئابوورى و خۆى دەربازکرد‌ لە ژمارەى زۆرى دراو و کار ئاسانیکرد بۆ خوێندنەوەى ژمارەکان لەلایەن هاووڵاتییانەوە. چونکە لە تورکیا هەموو خەڵک بوو بووە ملیۆنێر، کە لە ڕاستیدا زۆربەیان هەژار بوون، سواربوونى تاکسى بۆ ماوەى تەنیا 10‌ خولەک زیاتر لە 10‌ ملیۆن لیرەى پێویست بوو، بەڵام لە هەمانکاتدا چەندین وڵات شکستییان لەو هەنگاوە هێنا بۆ‌ چارەسەرکردنى کێشەى ئابوورى، بەتایبەتى کێشەى هەڵاوسان، وەک زیمبابۆى و ئەرجەنتین و بەرازیل، هەڵاوسان تێیاندا بەردەوام بوو، چونکە ڕێککارى ئابوورى گونجاویان لەگەڵى ئەنجام نەدا، هەرچەندە هەندێکیان‌ چەندین جار هەوڵیان دایەوە‌، بەڵام ئەنجامى نەبوو، بۆیە لە کۆتاییدا هەندێکیان ناچاربوون واز لە دراوى ناوخۆیى بهێنن و پەنا ببەنە بەر دراوى بیانى بۆ مامەڵە نێوخۆییەکان. لەبەر ئەوە بەبێ چاکسازیى ڕاستەقینەى ئابوورى، ‌ دەستکاریکردنى سفرەکان زیانیان دەبێت و کاریگەرى ئەرێنییان نابێت لەسەر ئابوورى، و‌ نابێتە هۆى کەمکردنەوەى ڕێژەی هەڵاوسان. بانکی ناوەندی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەکات و تاوتوێی 54 ئەزموونی وڵاتانی لە لابردنی سفرەکانی دراو کردووە، کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەو دیاردەیە هەبووە تا چەند ساڵێک لەمەوبەر کە دوایین جار ئێران و تورکیا بوون سفری دراوەکانیان سڕییەوە.
ئەو هەڵاوسانە تووندەی لە نۆهەدەکان لە ئابووری ئێراقیدا، سێ سفری بۆ هەر یەکەیەکی دراوی ئێراقی زیاد کرد، دینارێک بووە هەزار دینار، 10 دینار بوو بە 10 هەزار دینار بەمشێوەیە یەکەکانی تریش زیاد بوون، لەو کاتەیشدا یەکە بچووکەکان ون بوون 250 فلس بووە 250 دینار کە ئەمەیان بە بچووکترین یەکەی دەستاو دەستکردنی ڕۆژانە دادەنرێت. بەڕاى ئابوورى ناسان دوو مەرجی سەرەکی لە سڕینەوەی سفرەکان دیار دەکرێن؛ یەکەمیان، ئەوەیە سەقامگیری نرخ و گەشەی ئابووری جیهان بێت، دووەمیان، سەقامگیرییەک لە ژیانی سیاسی ئەم وڵاتە هەبێت. هاوکات گۆڕانکارى دەبێت بکرێت لەکاتێکدا لابردنی سێ سفرە بێ ئەوەی لەڕووی ژمێریارییەوە پارەکە بەهای خۆی لە دەست بدات. واتە هەزار دینار بکرێتەوە دینارێک و 10 هەزار بۆ 10 دینار و 25000 بۆ 25 دینار بچووک بکرێتەوە.
=KTML_Bold=“کاریگەریى نەرێنى سفر لەسەردینارى ئێراقى”=KTML_End=
دۆخی ئابووری ئێستای ئێراق، لە ئێستادا لەبارنییە بۆ ئەوەی کە سفرەکانی سەر دراوەکەی لاببات، ئەو کارەش پێویستی بەوەیە کە دراوە نەختینەییەکانی ئێستای بکشێنێتەوە و دراوی نوێتر چاپ بکات، ئەمەش پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ ئەوەی ئەو چاپە نوێیە چاپ بکات، چونکە پێویستە تەواوی ڕێکارە هونەرییەکانی تێدابێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لەهەبوونی هەر ساختەکارییەک بکات لەکاتى ئەنجامدانى ئەم کارەدا. پلانی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی ئێراقی دیارنیە کەى دەچێتەبوارى جێبەجێکردنەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەگەڵ ئەوەشدا لەو باوەڕەدام کە لابردنی سفرەکانی سەر دراو شیاوی جێبەجێکردن نییە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی گۆڕینی نرخی دراو وەک شۆکێک وابووە بۆ بازاڕی ئێراق و شەقامی ئێراقیش بەرگەی شۆکێکی دیکە ناگرێت.
وڵاتەکانى کەئەم پڕۆسەیەیان جێبەجێ کردووە، بەڵام بەهای دراوەکە لەم وڵاتانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر نەبوو، و پێوەرەکانی هەڵاوسان لە بەرزبوونەوەدا مایەوە. جێبەجێکردنی پڕۆسەی سڕینەوەی سفرەکان؛ یەکەمیان، پێویستى بە هەڵبژاردنی کاتی گونجاوە کە تێیدا ئابووری ئێراق لە دۆخێکی سەقامگیردابێت، دووەمیان درووستکردنی ژینگەی ئابووری بە شێوەیەکی بیرکردنەوە بۆ… جێبەجێکردنی پڕۆسەی سڕینەوە، و ئەمەش پێویستی بە ڕێکارە دارایی و بانکیەکان و ئەو بڕیارانە هەیە کە لەلایەن دەسەڵاتی داراییەوە لە وڵاتەکەدا دەدرێن، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە لە ئێستادا گونجاو نییە و بە مەترسییەکی گەورە بۆ ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و ئابووری وڵات دادەنرێت.
=KTML_Bold=“دەرئەنجام”=KTML_End=
لە هەموو هاوکێشەیەکی ئابووریدا ڕێژەی قازانج و زەرەر حیساب دەکرێت، ئەمەش ئەوەیە کە شارەزایانى ئابووری هۆشداری دەدەن لە تێکچوونی دەروونی، لە بازاڕی ئێراق لە ئەگەری سڕینەوەی سفرەکان، سڕینەوەی سفرەکان لە دراوەکە هیچ شتێک بۆ ئابووری ئێراق دابین ناکات، بەڵکوو دەبێت پارەیەکی زۆر سەرفکرێت لە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆسەیەدا چاپکردنی بەبێ ئەوەی ئەمە کاریگەرییەکی ڕوونی لەسەر ئابووری ناوخۆیی هەبێت. لەوانەش خراپتر و سامناکتر حکومەت دەستى بۆ چارەسەرى ئاسان و کوورت مەوداو پینەو پەڕۆ بردووە، لە چەشنى قەرزى ناوخۆ و دەرەکى لەسەر حسابى نەوەکانى داهاتوو، کە ئەوەش ئاییندەى وڵات دەخاتە مەترسییەوە و وادەکات کە لە ئاسۆەوە هیچ هیوایەک بۆ دواڕۆژ دەرنەکەوێت.
لەبەرانبەردا بانکی ناوەندی ڕازی نییە بە ئەنجامدانی هیچ گۆڕانکارییەک لە دراوی ناوخۆیی یان زیادکردن، جا چ سڕینەوەی سفرەکان بێت یان چاپکردنی پارەى 100 هەزار بێت لە قۆناغی ئێستادا بەهۆی نەبوونی پێداویستی لۆجستی و پێویستی بابەتەکە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام لە هەمان کاتدا پشتگیری لە بژاردەی دووەم زیاتر لە یەکەم دەکات لە ئەگەری مامەڵەکردن لەنێوان باشترینیان – وەک بەرپرسێکی بانکی دەڵێت: هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ مەحاڵبوونی کۆکردنەوەی هەموو ئەم بڕە لە دراوی ناوخۆیی لە ماوەی کوورتدا جگە لە پێویستی بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ چاپکردنی دراوی نوێ.
حکومەت ناچار بوو بچێتە سەر بڕیاری کەمکردنەوەی دینار بەرانبەر بە دۆلار بۆ پڕکردنەوەی کوورتهێنانەکەی لە لایەکەوە و پشتگیریکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کە لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر دابەزیوە، کەواتە لە دواى ئەو هەموو قەیرانە، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە بکرێت بازاڕ و ئابوورى ئێراق بە یەکجارى دەشێوێت، لە کاتێکدا بازاڕ و ئابوورى ئێراق لە هەموو کاتێک زیاتر بەدواى سەقامگیرییەوە وێڵن. لەبەر ئەوە بە دڵنیاییەوە‌ ئابوورى ئێراق بەرگەى شۆکێکى تر ناگرێت دواى ئەو هەموو شۆک و قەیرانە، ئەگەر ئەو کارە ئەنجام بدرێت، ئەوا تەنیا یەک ئامانجى هەیە ، ئەویش لێدانى سەفقەیەکە لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 516 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
liittyy kohdetta: 1
Ryhmä: Artikkelit
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( ڕۆژگار کەرکووکی ) on 07-04-2023
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) 07-04-2023
URL
Tämä tuote on katsottu 516 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,268
Kuvat
  107,431
Kirjat
  19,970
Liittyvät tiedostot
  100,889
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,873
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,906
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,041
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,463
MP4 
2,394
IMG 
196,456
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kuva ja kuvaus - Maa - Alue - Kuva ja kuvaus - Kaupungit - Urumiya Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Artikkelit - Kirja - Artikkelit - Asiakirjan Tyyppi - Alkukielellä Artikkelit - Maa - Alue - Finland Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.75 toinen!