سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری سەرەکی کێشەی پەڕڵەمانتارەکەی یەکێتی نیشتمانی لە پەڕڵەمانی کوردستان و سەرمایەدارەکەی شاری #سلێمانی# ئاشکراکرد.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکە، هۆکاری سەرەکی کێشەی پەڕڵەمانتارەکەی یەکێتی و سەرمایەدارەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە نییە، وەک ئەوەی ئاساییشی گشتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، کێشەی سەرەکی نێوان ئەو پەڕڵەمانتارەو سەرمایەدارەکە پەیوەندی بە کێشەی پشکداری لە کۆمپانیایەکی تایبەت بە گازی سرووشتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
سەرمایەدارەکە، کە خاوەنی کۆمپانیای ساوس کوردستانە، کۆمپانیایەکی هەیە لە بواری گازی سرووشتی لە کێڵگەکانی #چەمچەماڵ# کار دەکات و ماوەیەکە ئەو پەڕڵەمانتارەش داوای پشکی لێدەکات، بەو هۆیەشەوە کێشە لەنێوان هەردوولایان درووست بووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 495 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!