ئەمڕۆ ئێوارە #07-04-2023# کاتژمێر 4:18 خولەک لە نزیک سیاجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# تەقینەوەیەک ڕوویدا کە تیایدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی فڕۆکەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
لە ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
هاووڵاتییان و گەشتیارە بەڕێزەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە هیچ گرفتێک لە فڕۆکەخانە نییە و گەشتەکان و کاروبارەکانی فڕۆکەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن. [1]
بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
07-04-2023
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 589 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!