ڕێککەوتن لەسەر کورسی کۆتاکان لە پەڕڵەمانی کوردستان کێشەی بۆ گفتوگۆکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی درووستکردووەتەوە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە #06-04-2023#ی شاندی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی، جارێکی تر کێشە بۆ گفتوگۆکانی تایبەت بە کورسی کۆتا درووست بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکە پەیامێکی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی خراوەتەڕوو، کە ناوەرۆکەکەی ئەوە بووە نابێت لایەنەکان لەسەر کورسی کۆتا بڕیار بدەن. دەبێت ئەو پرسە لەلایەن خودی پێکهاتەکان و لەناو پەڕڵەمانی کوردستان یەکلابکرێتەوە.
یەکێتی ئەو پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە و جەختیانکردووەتەوە، کە دەبێت پێشوەختە لەسەر ئەو پرسە ڕێبکەون، ئینجا پەڕڵەمان لەسەری یەکلاببێتەوە، ئەمەش بووەتەوە بە گرفت لە بەردەم گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 475 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!