بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# دەکەین، پێمان وایە ئەم جۆرە هێرشانە سەرەڕای بەئامانج گرتنی ئارامی شاری خۆشەویستی سلێمانی، پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێم و ئێراقیشە.
لەھەمان کاتدا بەتوندی سەرکۆنەی ڕاگەیەنراوی کەسێک بەناوی #جوتیار عادل# دەکەین کە بەر لە ھەمووشتێک قسەکانی بێڕێزی کردنە بە دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم، ئەم مامەڵە نابەرپرسانە خزمەت بەھیچ کەس ناکات بەڵکوو لەسەر خودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ماڵە، کە لە جیاتی سەرکۆنەی دەستدرێژییەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بکات، پاساو بۆ ھێرشەکە دەھێنێتەوە، ئەوەش بە پێشھاتێکی زۆر مەترسیدارتر دەزانین کە ئامانج لێی قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکان و تێکدانی یەکڕیزی خەڵکی کوردستانە.
لە کۆتایدا ئۆباڵی لێکەوتەکانی تێکدانی یەکێتی و یەکریزی خاک و خەڵکی کوردستان ئەکەوێتە ئەستۆی خودی #مەسرور بارزانی# وەک سەرۆکی حکومەت. [1]
فراکسیۆنی سەوز لە پەڕڵەمانی کوردستان
#07-04-2023#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 532 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!