#مەزڵوم عەبدی# لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی #سلێمانی#یەوە قسە دەکات و دەڵێت بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ برایان و هاوپەیمانانمان لە سلێمانی.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ #08-04-2023# مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#) لە تویتەر بڵاوی کردەوە: بەتوندی سەرکۆنەی کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دەکەین، ئەم پێشێلکارییانە لە ئێراق و سووریا بەردەوامن و ڕەهەندی جددییان هەیە بەرانبەر ناوچەکە.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت: هەڵوێستی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ پشتیووانی لە براکانی لە سووریا، تورکیا ناڕەحەت دەکات.
ڕاشیگەیاندووە: بەردەوام دەبین لە پەیوەندییە پرەنسیپییەکانمان لەگەڵ برایان و هاوپەیمانانمان لە سلێمانی و یەکگرتووین لە دژی ئەو پێشێلکارییانە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 588 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!