=KTML_Bold=خەیاڵ=KTML_End=
لە خەیاڵمدا
خوایەکم هەیە
خواکەمم خستووەتە نێو قەفەسێک و
قەفەسەکەم خستووەتە نێو سینگم
سینگیشم لەژێر کراسەکەمدایە
قەفەسەکە هەڵدەگرم و
لەبەرانبەر خۆمی دادەنێم،
دوو هەنگاو دەکشێمەوە
لە چاوەکانی ڕادەمینێم
دەست بەرەو یەخەی کراسەکەم دەبەم و
قۆپچەکانی دەکەمەوە
لە چاوەکانیدا لاوازی دەبینم،
هەوەس و
ئاگریش
بەزەییم پیا دێتەوە
ماڵەکەی هەڵدەگرم و
لەسەر دیواری حەوشەی دادەنێم
تا هەوایەک لە ڕوخساری بدا
بۆ ناندینەکە دەڕۆم و
کەمێک ئاو و وشکەنان هەڵدەگرم
لە پێشی دادەنێم،
لە کەللەم دەدا و
دەرگای قەفەسەکە دەکەمەوە
دەمەوێت بەرەڵڵای بکەم
هەڵفڕێ
بەڵام
ئەو نافڕێت و
خۆی بە تەلەکانی قەفەسەکەوە دەنووسێنێت.
پێدەچێ
خوای من
گیرۆدەی ئافرەتێک بووبێت
کە خۆی دیلی خەیاڵەکانییەتیبۆیە فڕینی بیر چووەتەوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,180 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!