پارتی دیموکرات ئەو نیگەرانییانەی لەبەرانبەر #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی هەیەتی، گەیاندووەتە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران.
پارتی لە ڕێگەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی ئێراق لە پشکی حیزبەکە، نیگەرانییەکانی خۆی لە بارەی سیاسەت و هەڵوێستەکانی بافڵ تاڵەبانی گەیاندووەتە ئیسماعیل قائانی، کە لە #بەغدا# کۆبوونەوەیان لەو بارەوە کردووە.
پارتی دیموکرات جەختیکردووەتەوە، کە بافڵ تاڵەبانی ئامادەنییە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم پەیڕەو بکات، بەڵکوو سەربەخۆ بڕیار دەدات و لە بری حکومەت جوڵە بە هێزە ئەمنییەکان دەکات.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە پارتی داوای لە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس کردووە، فشار لە بەرپرسانی یەکێتی بکات بۆ ئەوەی کێشەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکرات چارەسەر بکەن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 449 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!