خەلەمان لە ماڵێ، بەفرمان لە چاڵێ.
خەلە: خەرمان: مەبەست لە دانەوێڵەی دووراوەیە بە داس، کە لەسەر جۆخێن کوترابێت و دانەکەی لە ئەمباردا هەڵگیرابێت، بەفرمان لە چاڵ: مەبەست لە چاڵەبەفرە، چاڵەبەفر: لە ناوچە چیاییەکانی کوردستاندا بەشێوەیەکی سرووستی بوونی هەیە، گوندییەکان لە وەرزی سەرمادا پێش بەفرباریین هەرەوەزی بۆ دەکە و چاڵەکان خاوێن دەکەنەوە، پاشان کای پێوەدەکەن، کە بەفر دەبارێت، دەچنەوە جوان دەیپەستێونەوە و سەری دادەپۆشن، لە وەرزی هاویندا هەناردەی شارەکان دەکەن (فەرهەنگی شێخانی) پەندەکە واتە: هەموو شتێک لە جێی خۆیەتی و دۆخ ئاساییە. لەنێوانی دوو کەسدا ئەوترێت کە لە ئیشێکدا بووبن بە شەریک.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 690 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!