=KTML_Bold=تاکە ڕێگا بۆ هەرێمى کوردستان، قەرزکردنى پارەیە لە ڕێگەى بانکى بازرگانى ئێراق=KTML_End=
بەهۆى ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، بۆ مانگى داهاتوو حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕووبەڕووى گرفتى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەبێتەوە.
بەهۆى ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ زیاتر لە 3 هەفتە و نەمانى داهاتى نەوت، مانگى داهاتوو حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕووبەڕووى قەیرانى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەبێتەوە.
بۆ مووچەى مانگى داهاتوو حکوومەتى هەرێم بە فەڕمى داوا لە حکوومەتى ئێراق دەکات کوورتهێنان لە مووچەى فەرمانبەران پڕبکاتەوە، بەڵام بەهۆى بڕیارێکى پێشووى دادگاى فیدڕاڵى و پەسەندنەکردنى بودجەى 2023 بەغدا ناتوانێت ڕاستەوخۆ ئەو پارەیە بنێرێت.
تاکە ڕێگە بۆ وەرگرتنى پارە لە #بەغدا# لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستان دووبارە قەرزکردنى پارەی مووچەى فەرمانبەرانە لە ڕێگەى بانکى بازرگانى ئێراقە کە لە ئێستادا #14-04-2023# حکوومەتى هەرێمى کوردستان ملیارەها دۆلار ئەو بانکە قەرزارە و بەپێى ڕەشنووسى 2023ى بودجە پێویستە هەرێم لەماوەى 10 ساڵدا ئەو قەرز بداتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 525 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!