#عەلی پەرنۆ#، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای #کرماشان# کە لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە، هێشتا لە بەندیخانەدایە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ عەلی پەرنۆ، تەمەن 57 ساڵ و خەڵکی شاری گیەڵان لە پارێزگای کرماشان کە زیاتر لە سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە، هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندە حکوومەتییەکاندایە و ناڕوونە.
هەنگاو پێشتر لە هەواڵی دیکەدا ڕایگەیاند: کەمێک دوای ڕفاندنی عەلی پەرنۆ لە شاری تاران، هێزەکانی حکوومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری گیەڵان و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراویشدا گرتووە.
ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمەی 2722 و لە شاری تاران لەلایەن هێزە حکوومەتییە سەرکوتکەرەکانی کۆمار ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە لە سەرەتاکانی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 2678 (1978ی زایینی) جارێکی دیکە بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستبەسەر کراوە و ماوەیەک لە بەندیخانەدا بووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 753 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!