=KTML_Bold=ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و هاکان فیدان ئاشکرادەکرێت=KTML_End=
#هاکان فیدان#، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا میت چەند مەرجێکی داناوە بۆ یەکێتی نیشتمانی، تا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی #سلێمانی# بکاتەوە.
ڕۆژنامەی ئاکشامی تورکی، ڕاپۆرتێکی لەسەر کۆبوونەوەی هاکان فیدان بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا و #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، کە کۆبوونەوەی ئەو دوو بەرپرسە لە ئەنقەرە ئەنجامدراوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەو کۆبوونەوەیە فیدان مەرجەکانی تورکیای بە قوباد تاڵەبانی گەیاندووە، تا ئەوەی وڵاتەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی و ئاسمانیش بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی بکاتەوە.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، کە تورکیا مەرجی ئەوەیە کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردانی ڕۆژاواو بەرپرسانی قەندیل بهێنێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 525 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!