=KTML_Bold=مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانییەکانی لە بارەی یەکێتی نیشتمانی لە ڕێگەی نامەیەکەوە گەیاندووە بە ئێران.=KTML_End=
دوای ئەوەی لایەنی ئێران چ لەسەر ئاستی ئێراق، چ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، هاتوونەتە سەر خەت بۆ نێوەنگیری لەنێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی، بەتایبەتی کێشەکانی هەردوولا لە حکومەت، #مەسرور بارزانی# نامەیەکی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە.
ناوەرۆکی نامەکە تایبەت بووە، بە نیگەرانییەکانی مەسرور بارزانی لە بارەی هەڵوێستەکانی یەکێتی لە ماوەی ڕابردوودا و جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەر ئەوەش سەرچاوەی کێشەکانی نێوان هەردوولایە.
مەسرور بارزانی لە نامەکەیدا کۆمەڵێک بەڵگەی لە بارەی کارەکانی یەکێتی نووسیوە و تێیدا جەختیکردووەتەوە، کە یەکێتی بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەو و ئاگاداری ئەوان ئەو کارەی کردووە و باسی لەوەش کردووە، ئەو کارانە لەدەرەوەی یاسان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 465 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!