دواى سەردانیکردنى بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى میت، بەڵام وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە ئامادەنەبوو لەگەڵ #قوباد تاڵەبانى# کۆببێتەوە.
دواى ئەوەى قوباد تاڵەبانى لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا، لە #بەغدا# لەگەڵ هەریەک باڵیوزى تورکیا لە ئێراق و جێگرى سەرۆکی دەزگاى هەواڵگرى تورکیا کۆبوویەوە، پاشان سەردانى تورکیاى کرد لەگەڵ #هاکان فیدان#، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى تورکیا ناسراو بە میت کۆبووەوە، بەڵام نەیتوانى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆببێتەوە.
هەرچەندە قوباد تاڵەبانى، ویستوویەتى پەیوەندییەکان ئاسایى بکاتەوە و لەگەڵ وەزیرى دەرەوە کۆببێتەوە، بەڵام بەرپرسانى ئەوڵاتە پێیان ڕاگەیاندووە، جارێ تەنیا وادەى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى میت ڕێکخراوە و ناتوانێت مولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەى تورکیا ببێنێت.
بەپێى زانیارییەکان، بیانووى ڕێکخنەستنى کۆبوونەوەکە پەیوەندى بەوەوە هەبووە، کە تورکیا پێیوایە دوای داخستنی نووسینگەی یەکێتی لە ئەنقەرە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا، یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ھەنگاوی کردارییان بۆ نەھێشتنی #پەکەکە# لە سنووری #سلێمانی# نەناوە، بەڵکوو چالاکیان زیاتر بووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 454 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!