سەرۆکى #پارتى دیموکراتى کوردستان#، داوایەکى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە بارەى کۆبوونەوەى لوتکە لەنێوان خۆى و #بافڵ تاڵەبانى# ڕەتدەکاتەوە.
دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوود شاندێکى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەگەڵ #مەسعود بارزانى# کۆبوونەوە و داوایان کرد لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# کۆببێتەوە، بەڵام بارزانى ڕازیبووە لەسەر ئەنجامدانى کۆبوونەوە و ئاسایکردنەوەى دۆخەکە، بەڵام ڕازى نەبووە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆببێتەوە.
بارزانى هۆکارى ڕەتکردنەوەى کۆبوونەوەکەى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لە ماوەکانى ڕابردوودا لە چەندین وێستگە و هەڵوێست، بەڵێنەکانى جێبەجێنەکردووە، بە پێچەوانەى ڕێککەوتنى نێوانیان کارى کردووە.
بارزانى بە شاندى ئێرانى ڕاگەیاندووە ئەو وەک سەرۆکى پارتى لەگەڵ ڕێککەوتنە، بەڵام پێویستە سەرەتا لەسەر ئاستى خوارەوە کێشەکان چارەسەر بکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 529 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!